توركیا: رێگەنادەین پەكەكە شنگال بكاتە قەندیلی دووەم


وێستگە نیوز- 

مەولود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی توركیا رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی رێگەنادات پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) قەزای شنگال لە خۆرئاوای شاری موسڵ بكاتە مۆڵگەی حزبەكە. 

ئاژانسی ئەنادۆڵ لە زاری ئۆغڵۆوە لە میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ جان مارك ئیرۆلت وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە ئەنقەرە بڵاویكردەوە: "زۆرێك لە چەكدارانی پەكەكە، دزەیان كردووەتە ناوچە جیاجیاكانی عیراق و لەوێوە هێرشەكانیان بۆ نێو توركیا رێكدەخەنە"، ئاماژەی بەو هەوڵانەش كرد كە پەكەكە خستویەتیەگەڕ تا بە وتەی ئەو شنكال بكاتە قەندیلی دووەم.   

ئۆغڵۆ وتیشی: "رێگەنادەین پەكەكە شنگال بكاتە مۆڵگەی خۆی و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو رێوشوێنێكی پێویست بۆ پتەوكردنی سنورەكان دەگرینەبەر". 

 هەینی رابردوو، قاسم شەشۆ فەرماندەی هێزەكانی شنگال رایگەیاندبوو، مانەوەی هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە چیای شنگال، دەبێتە مایەی دەستوەردانی توركیا و ناوچەكە دەكاتە گۆڕپانی جەنگ. 



PM:08:11:24/10/2016


ئه‌م بابه‌ته 1390 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت