تاوانی قێزەون.. هاوڵاتییەكی سعودی دایك و باوكی بە چەقۆ دەكوژێت


وێستگە نیوز- 

دوێنێ‌ یەك شەممە، لاوێك لە یەكێك لە گەڕەكەكانی پارێزگای تائیف لە سعودیە، دایك و باوكی خۆی كوشت. 

بەگوێرەی هەواڵ، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەكان هەواڵی تاوانەكەیان پێگەیشت گەیشتونەتە شوێنی رووداوەكە و تاوانبارەكەیان دەستگیركردووە، دەریشكەوتووە كە تاوانبارەكە بە چەقۆ دایك و باوكی كوشتووە. 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانیش، تاوانبارەكە نەخۆشی دەرونی هەبووە و باوكی خۆی سەربڕیوە، بە وتەی پۆلیسی شاری مەككەش، دوای ئەوەی هێزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە، دەركەوتووە كە پیاوێكی تەمەن 59 ساڵ لەگەڵ ژنەكەی كە تەمەنی 48 ساڵە، بە چەقۆ كوژراون، ئاماژەی بە دەستگیركردنی تاوانبارەكەش كردووە كە بە وتەی پۆلیس، تەمەنی 29 ساڵە. 

   
 


PM:09:27:24/10/2016


ئه‌م بابه‌ته 6238 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو