پاكستان... 176 كه‌س له هێرشێكی چه‌كداریدا كوژران
وێستگه نیوزـ
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2016 هێرشكرایه‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی مه‌شق و راهێنانی پۆلیس له باشوری خۆرئاوای پاكستان.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له‌زاری به‌رپرسانی بڵاویانكرده‌وه كه لایه‌نی كه‌م له هێرشه‌كه‌دا 59 كه‌ش كوژراون و 117ی دیكه‌ش برینداربوون، له‌سه‌ره‌تای رووداوه‌كه‌شدا ئاژانسی فرانس پرێس ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو كه قوربانییه‌كان دوو كوژراو و 51 بریندارن.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی سپوتینك هه‌ر دوای هێرشه‌كه‌ش، رێكخراوی تیرۆرستیی داعش به‌رپرسیارێتیی خۆی له‌و رووداوه راگه‌یاند و ئاشكرابووه كه پێنج بۆ شه‌ش چه‌كدارێكیان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌سه‌ر بنكه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كه له شاری كویتا-ی باشوری خۆرئاوا و چه‌ندین خوێندكاری ئه‌و بنكه‌یه‌یان به بارمته گرتووه‌و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ش پێنج كاتژمێری خایاندووه.
له‌ناو بنكه‌كه‌دا نزیكه‌ی فێرخوازی پاكستانی هه‌بووه هه‌ردوای 20 خوله‌ك له هێرشه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كانی پاكستان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و یه‌كێك له چه‌كداره هێرشبه‌ره‌كانیش كه گه‌نجێك بووه، كوژراوه و ته‌رمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گواستراوه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی رۆیته‌رز له‌زاری گه‌وره جه‌نڕاڵێكی سه‌ربازیی پاكستان بڵاویكرده‌وه كه توانیویانه چاودێریی په‌یوه‌ندییه ده‌نگییه‌كانی نێوان چه‌كداره هێرشبه‌ره‌كان بكه‌ن و بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه سه‌ربه گروپی جه‌نجه‌ویی چه‌كداری توندڕه‌وی پاكستان بوون.
AM:09:06:25/10/2016
ئه‌م بابه‌ته 648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت