توركیا...تەقینەوەیەک لە ئەنتالیا 10 برینداری لێکەوتەوە
وێستگه نیوزـ
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ی تشرینی یه‌كه‌می 2016، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری ئه‌نتالیا-ی باشوری توركیا روویدا.
ئاژانسی سكای نیوز له هه‌واڵێكی به‌په‌له‌دا بڵاویكرده‌وه كه ته‌قینه‌وه‌كه له پاركێكی ئۆتۆمبیلی ئه‌و شاره روویداوه و تائێستا زیانی گیانی و ماڵییه‌كان نه‌زانراوه.
سه‌رچاوه‌كانی دیكه‌ی هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه ته‌قینه‌وه‌كه برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه و رووداوه‌كه له نزیك پاركێكی ئۆتۆمبیلی سه‌ربه ژوری پیشه‌سازی و بازرگانیی توركیا بووه له شاری ئه‌نتالیا و دوای تەقینەوەکەش ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن و هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی حاكمی ئه‌نتالیا ته‌قینه‌وه‌كه به‌هۆی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو بووه و به‌هۆیه‌وه 10 كه‌س برینداربوون زیانی ماددیش به چوار بینای ناوچه‌كه گه‌یشتووه.
AM:09:14:25/10/2016
ئه‌م بابه‌ته 2692
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت