دیپلۆماتكارانی تورکیا داوای مافی پەنابەری له ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن
وێستگه نیوزـ
به‌پێی زانیارییه‌كانی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا، 35 هاوڵاتی تورکی کە پاسپـۆرتی دیپـلۆماسیـیان هەیە، داوای مافی پەنابەریـیان لەو وڵاته کردووە.
یۆهانس دیمرۆچ، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه لە دیپـلۆماتكار و خێزانەکانیان پێكهاتوون، بەڵام ئاشکرای نەکرد ئایا هەموو ئەو 35 کەسە ئێسـتا لە ئەڵمانیان یان نا.
وتیشی كه نایه‌وێت هیچ وردەکاری زیاتر لە بارەی ئەو دیپـلۆماتكارانەوە بدات و بۆچی داوای مافی پەنابەری لە ئەڵمانیا دەکەن، هاوكات ئاژانسی ڕۆیتەرزیش بڵاویكرده‌وه كه هەوڵیداوه بەرپرسێک لە باڵیۆزخانەی تورکیا لە بەرلین لەم بارەیەوە لێدوانیان بۆ بدات، بەڵام هەوڵەکەی ئەنجامی نەبووە.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه هێشتا ڕوونیش نه‌بووه‌ته‌وه حکومەتی تورکیا داوای لە دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا كردبێت ئەو دیپـلۆماتكارانەی ڕادەسـتبکاته‌وه یان نا.
دوای هەوڵی کودەتاکەی مانگی ته‌مموزی رابردوو، دەسەڵاتدارانی تورکیا زیاتر لە 32 هەزار کەسیان دەسـتگیرکردووە و نزیکەی 100 هه‌زاری دیکەشیان لەسه‌ركار لابردووە.
PM:12:16:25/10/2016
ئه‌م بابه‌ته 843
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت