كه‌سێكی نزیكی سه‌دام حسێن ده‌ستگیر كرا
وێستگه نیوز – ژیا سامان
له هه‌ڵمه‌تێكی هێزه ئه‌منییه‌كاندا له قه‌زای داقوق، كه‌سێكی نزیكی سه‌دام حسێن دیكتاتۆری عیراق ده‌ستگیر كرا.
عه‌مید كاوه غه‌ریب به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زای داقوق رایگه‌یاند كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له هه‌ڵمه‌تێكی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری كه‌ركوك، كه‌سێكی نزیكی بنه‌ماڵه‌ی سه‌دام حسێن دیكتاتۆری عیراق ده‌ستگیركرا.
عه‌مید كاوه غه‌ریب كه به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌منی قه‌زای داقوقه به وێستگه نیوزی وت: "به‌پێی زانیاری هه‌واڵگیری پۆلیسی داقوق ئه‌م به‌یانییه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری كه‌ركوك هه‌ڵمه‌تێكی پشكنینمان ئه‌نجام دا و توانیمان چه‌كدارێكی داعش ده‌ستگیر بكه‌ین".
وتیشی: "ئه‌و چه‌كداره به‌شداری هێرشه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی ناو شاری كه‌ركوكی كردووه و خاڵۆزای بنه‌ماڵه‌ی سه‌دام حسێنه".
عه‌مید كاوه غه‌ریب ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "چه‌كداره‌كه پاسه‌وانی تایبه‌تی قوسه‌ی سه‌دام حسێن بووه و چه‌ندین برای سه‌ركرده‌ی باڵای داعشن له سنووری قه‌زای ریاز و حه‌ویجه و بێجی"
به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌منی قه‌زای داقوق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "چه‌كداره‌كه ناوی نزار حه‌مود عه‌بدولغه‌نی-یه و له ناو ته‌نكییه‌كی ئاودا له ماڵێكدا خۆی شاردبووه‌وه".
ئاشكراشیكرد كه چوار پارچه چه‌كی كڵاشنیكۆف و فیشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كی زۆری پێبووه و دوو كه‌سی تریشی له‌گه‌ڵدا ده‌ستگیركرا و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌كانیان ئاشكرا بكرێت.
PM:01:22:25/10/2016
ئه‌م بابه‌ته 926
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت