‌خەلیفا ئەو ژنەی لەلایەن داعشەوە بەدیل گیرابوو بەسەرهاتی خۆی دەگێڕێتەوە
PM:05:47:29/11/2016

وێستگە نیوز- 
 
لە هاوینی ٢٠١٤ی زاینی، خەلیفا كە ئەو كات تەمەن ٢٠ ساڵ و دایكی كوڕێكی ٣ ساڵانە بوو، لە لایەن چەكدارانی داعشەوە رفێندرا و وەك كویلە فرۆشتیان، دوای ئەو ساڵەش چەندین جاران كڕێن و فرۆشی پێكرا و ئەو داستانەی خوارەوە تەنیا بەشێكی كەم لەو بە سەرهاتە ترسهێنەرەیە كە ئەو تووشی بوو، ئەو ژنە بە سەرهاتی بەمشێوەیە دەگێڕێتەوە .

خەلیفا ئەو ژنەی لەلایەن داعشەوە كرابووە كەنیزە و كڕین و فرۆشتنی پێوەكرابوو، بە دەنگی ئەمریكای رایگەیاندووە كە كاتێك چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی هاتنە نیو شارەكەم، لە گەڵ ١٤ كەسی تر بۆ ماڵی خۆشكی مێردەكەم دەربازبووین،  هەم خۆشكی مێردەكەم و هەم خۆم دووگیان بووین؛ هەر دووكمان ماوەی ٤٥ خولەك بە پێیان لە ماڵ دووركەوتینەوە، لە هەوڵ دابووین كە بەدیل نەگیرێین. بەڵام زۆر درەنگ بوو. هەندێك لە دۆستان تەلەفۆنیان كرد و پێیان گوتین ئەگەر ئێمە نەگەڕێنەوە،  ئەوا داعش هەمووی ئەوان دەكوژێت، كاتێكیش گەڕاێنەوە ماڵی خوشكی مێردەكەم، چەكدارانی داعش دەوەرەیان داین و ئیمەیان گرت.


ئەو دەڵێت لە ڕەقە، چەكدارێكی داعش كە خەڵكی سعودیە بوو  پێی وتم: "چاوێكم لە سەر تۆیە، كەسێكی گرنگتر لە من تۆ دەخوازێت، بەڵام بە هەر حاڵ تۆ لە گەڵ خۆم دەبەم، بۆ كوردستانت دەبەمەوە، لە بەندیخانەدا بووم، بۆیە نازانم چەكدارەكان بەچی دەچوون. باوەڕم بە ئەو كرد كە پێێ وتم ئەگەر لە گەڵ ئەو نەچم، ئەوا كوڕەكەم لە گەڵ خۆی دەبات، بەڵام ئەو نەچوو بۆ كوردستان. ئەو منی بۆ حەلەب برد، لەوێ منی بە پیاوێكی دێكە، ئەمیری داعش بە ناوی مەحمود  فرۆشت، منیان لە ژوورێكی قاتی سەرەوەی ماڵێك دانا كە داعش داگیری كردبوو، لە نزیك دوو بنكەی داعش بوو، ئەوان بڕیاریاندا لە مەو بە دوا ناوم لەمیا دەبێت".

خەلیفا لە درێژەی قسەكانیدا وتی:"مەحمود لە كاتێكدا ئەو گرتە ڤیدئۆیانەیان پێ نیشان دەدام كە كوشتنكاری بێ بەزەییانەیان تێدابوو  پێی وتم لەمیا تەماشای ئێمە بكە كە چەندە بە غیرەتین، ئێمە خەڵك وەك ماڵات سەردەبڕین."

ئەو دەڵێت پرسیارم كرد كە بۆچی ئەو كەسانە چیان كردووە كە ئاوا سەریان دەبڕن، بەڵام ئەو هەروا گرتە ڤیدییەكانی پێ نیشاندەدام و منیش پێ تێكدەچووم و پێی دەوتم كە دەمەوێت بە غێرت بێت

 
جەژنی خوێناوی

دوای ئەوەی پێنج مانگ لە گەڵیدا بووم،  یەكەم ڕۆژی نەورۆز لە نێو جێگادا دابووم،   مەحمود پێی وتم،  لەمیا، نەرۆزە، لە نەورۆز دا چی دەكەن،  بە سەرسووڕمانەوە لە وەڵامدا وتم، تۆ كوردی و نازانی كە ئێمە لە نەورۆزدا چی دەكەین؟،  وەڵامی دایەوە و وتی، پێت نیشان دەدەم ئێمە چی دەكەین، لەمیا، هەستە منداڵەكانت بهێنە، شتێكی سەیرم بۆت هەیە، ئەمە قسەی خەلیفایە. 

ئەو دەڵێت بۆ دەمێك خۆشحاڵ بووم و چاوەڕوانی چاكەیەكی هەرچەند كەمیش بووم دەرهەقم بكات، كاتێك لە پەنجەرەوە تەماشای دەرەوەم دەكرد، ٢٥ كەسم بینی كە بەرگی نارنجیان لە بەردابوون، وامزانی دەستەی خاوێنكردنەوەن و هاتوون ماڵ پاك بكەنەوە، بەڵام پاشان بینیم ئەمیری داعش شتەكانیان لە دەست دەستێنێت، ئەو شتانە كارتی پێناس و بەرگی پێشمەرگە بوون،  پاشان ئەمیری داعش كتێبێكی كردەوە و لاپەڕیەكی واژۆ كرد و دواتر تێگەیشتم ئەو ئەمیرەی داعش بە واژۆكردن پشڕاست كردنی كوشتنی ئەو پێشمەرگانە دەكات، ئەوەش بە قەولی ئەوان كارێك بوو خودا پێی خۆش بوو.

مەحموود پرسیاری لێكردم: " لامیا، تۆ پێتوایە بە چ جۆرێك ئێمە سەری ئەو كەسانە (پێشمەرگانە) دەبڕین؟"، لە ترسان دەلەرزیم. چەكدارەكانی داعش بە زۆر چۆكیان بە هەر كام لە پێشمەرگەكان دادا و سەریشیان خستبوونە ناو خورجینی ڕەش، دواتر چەكدارەكانی داعش یەك بە یەكی ئەوانیان سەر بڕین، بەڵام كەسی ئاخرترسا و هاواری كرد، نا، تكایە لێم گەڕێن با زیندوو بمێنم. 

بە وتەی خەلیفا، خۆم لە بەر ئەمیری داعش پاڕامەوە كە با تەنیا ئەو پێشمەرگەیە نەكوژن و زیندوو بمێنێتەوە، بەڵام ئەمیری داعش هیچ رۆحمێكی نەبوو، ئەو پیاوە كە وەك ئەوانی دیكە پێشمەرگە بوو، گوڕاندی: "من هەڤاڵ مەحمود خەڵكی كەركووكم،  دەزانم تەنیا چەند خولەكێكم لە ژیاندا ماوە، تكایە بە خەڵكی بڵێ لێرە چی ڕوویدا".

دوای ئەوە زۆری نەخایاند كە چەكدارانی داعش سەری ئەو پێشمەرگەیان بڕی و تەرمەكانی هەموویان فڕێدانە نێو چاڵ و ئەمیرەكەی داعش وتی: "با سەگ تەرمەكانیان بخۆن."


مشتێك لە خەروار

خەڵیفا، ئەو خانمەی بە سەرهاتی خۆی دەگێڕێتەوە دەڵیت، بەڵام ئەوە تەنیا نموونەیەكە كە ڕوودەدات،  من هێشتا بەسەرهاتێكی ئەوتۆم نەگێراوەتەوە، چونكە وتنی هەموو داستانەكە گەلێك دوور و درێژە،  خراپترین بەشی دەستدرێژی كردنی بە زۆرەملی بوو،  ئەگەر هەركام لە ئەوان (داعشەكان) هەویستیانبایە،  ئەوا ئەو كارەیان لە گەڵ دەكردم، بۆ ئەو كارەش هەر دوو دەستیان دەبەستم و دەست درێژی نامووسیان لێدەكردم، خۆ من هەر دیلی ئەوان بووم، بەڵام ئەوان هەمیشە بە زۆر ئەو كارەیان لە گەڵ دەكرم،  كاتێك ئەوان لە شەڕدا سەركەوتوو نەدەبوون، دەهاتن تۆڵەكەیان لە من دەستاندەوە.

خەلیفا دەڵێت،  كاتێك داعش لە كۆبانی شكستی خوارد، لەپەچەیان كردم و بە چوار پیاوان دەستدرێژییان بۆ سەر ناموسم كرد.


دوای ئەوە بنەماڵەكەم لە بەرامبەر پارە دا توانیان ئازادم بكەن كە حكومەتی هەریم یارمەتی كردبوو، وەك كەسێكی مردوو بووم. ئیستا بە زەحمەت دەژیم و جارێكی تر بوومەتەوە بە هەمان خەلیفای جاران، بۆیە دەبێت دەنگ هەڵببڕم، ناتوانم فەرامۆشی بكەم كە هێشتاش هەزاران كچ لە دەستی داعش دان و ئەو دەستدرێژی كردنە هەموو ڕۆژێك بە سەریان دێت.

وەك ئێزدییەكان ئێمە داوایەكی ئەوتۆمان نیە، پیویستمان بە هیچ نیە و هیچ خەون و خوزیایەكمان نیە بێجگە لە ئەوەی كچەكانمان ئازاد بكرین.

ئەم ڕاپۆرتە لە لایەن پەیامنێری دەنگی ئەمەریكا هێدر مۆڕداك، لە سەردانێك لە دهۆك ئامادەی كردووە.





ئه‌م بابه‌ته 18270 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


هەواڵی زیاتر

Copyright 2016. westga.net. All Rights Reserved.