هۆكاری تەقینەوەی مۆبایلی گالاكسی "نۆت7" ئاشكرا دەبێت


وێستگە نیوز- 

شارەزایانی بواری ئەلیكترۆنی لە كۆمپانیای(Instrumental)، هۆكاریی راستەقینەی تەقینەوەی مۆبایلەكانی سامسۆنگ گالاكسی "نۆت7" ئاشكرا دەكەن. 

ئەندازیاران لە كۆمپانیای (Instrumental)ی ئەلیكترۆنی، لەپاش هەڵوەشاندنی ئامێری گالاكسی "نۆت7" گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە كێشەی تەقینەوەی ئامێرەكە، لە چۆنیەتی كۆكردنەوەی ئامێرەكەوە سەرچاوەی گرتووە كە دەبێتە مایەی تەقینەوەی پاترییەكەی.

 
دوای تەماشاكردنی مۆبایلەكە لە ناوەوە، دركەوتووە كە پێكهاتەی ریزگرتووی زۆری ئامێرەكە بەشێوەیەكی راستەوخۆ فشار لەسەر پاترییەكەی دروست دەكات، وێڕای ئەوەی پاترییەكە لە شوێنێكی سەربەخۆ دانراوە. 

بە وتەی ئەو ئەندازیارانە :"گەر كۆمپانیاەكە پاترییەكی كەمێك بچوكتری بەكاربهێنایە، بەدوور دەبوو لەو كێشانە، بەڵام بەهۆی كەمی كات و پەلەكردن لەوەی كە پێش كۆمپانیای ئەپڵ بكەن لەڕووی خستنەڕووی ئایفۆنی 7، كەوتنە ئەو هەڵەیەوە و ئەو كێشەیە رویدا". 

شارەزایانی كۆمپانیای (Instrumental) دەڵێن: "لێكۆڵینەوەكانیان تائێستاش بەردەوامە لە كۆمپانیای سامسۆنگ تا زانیاریی زیاتر لەسەر هۆكارەكانی پشت تەقینتەوەی ئامێرەكە بدۆزنەوە كە كاریگەریی نەرێنی لەسەر پەرەپێدانی مۆبایلەكانی "گالاكسی ئێس 8" هەیە.
 
سامسۆنگ لە مانگی ئابی 2016دا مۆبایلەكانی گالاكسی "نۆت7"ی خستەبازاڕەوە، بەڵام بەهۆی تەقینەوەی زۆربەی ئەو مۆبایلانە لە هەندێك لە وڵاتانی جیهان، لە مانگی تشرینی یەكەمی رابردوو دەستیكرد بە كۆكردنەوەی چەندان ملیۆن ئامێری فرۆشراوی لەو جۆرە. 




PM:12:00:09/12/2016


ئه‌م بابه‌ته 3319 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو