پەرلەمانی ئیسپانیا تاوتوێی ناردنی سەربازی زیاتر بۆ عیراق دەکات


وێستگه‌ نیوزـ

وەزارەتی بەرگری ئیسپانیا پـرۆژە بڕیارێـکی داوه‌ته‌ پەرلەمانی وڵاتەکەی بۆ ره‌وانه‌كردنی 125 سەربازی دیکە بۆ عیراق و په‌رله‌مانیش تاوتوێی ئه‌و بابه‌ت ده‌كات.

ره‌وانه‌ كردنی ئه‌و سه‌ربازانه‌ هاوكاریكردنی عیراقه‌ لە شەڕی دژی داعش و ئه‌گه‌ر پەرلەمانی ئیسپانیا پـرۆژەکە پەسەند بکات، ئەوا ژمارەی سەربازانی ئیسپانی لە عیراق دەگاتە 425 سەرباز.

ساڵی 2014 پەرلەمانی ئیسپانیا کە لەو دەمەدا پارتی میلـلی کۆنەپارێزی سەر بە ماریانۆ راخۆی، سەرۆک وەزیر تیایدا زۆرینە بوو، بڕیارێکی پەسەندکرد بۆ ناردنی 300 سەرباز بۆ عیراق، بەڵام لە ئێستادا ره‌وانه‌كردنی ئه‌و 125 سه‌ربازه‌ پـێویستی بە پشـتیوانی پارتەکانی ئۆپـۆزسیۆنە، لەوانە پارتی سۆشیالست کە دووەم گەورەترین قەواره‌ی ناو پەرلەمانە و هێشتا روونیش نیـیە چ کاتێک پەرلەمان دەنگ لەسەر پـرۆژە بڕیارەکە دەدات.

سه‌ربازه‌ ئیسپانییه‌كان لە عیراق بەشداری لە شەرەکاندا ناکەن، به‌ڵكو یارمەتی دەدەن لە مەشق‌ و ڕاهێنان بە هێزە ناوخۆییه‌كان و چۆنیَتی پـوچەڵکردنەوەی بۆمب.


PM:08:21:09/12/2016


ئه‌م بابه‌ته 1145 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت