هۆڵه‌ندا... ده‌ستگیركردنی كه‌سێك كه پیلانی بۆ "هێرشی تیرۆرستی" داناوه
وێستگه نیوزـ
پۆلیسی شاری رۆتردام گومانلێكراوێكیان ده‌ستگیركرد كه ده‌وترێت پیلانی بۆ "هێرشێكی تیرۆرستی" داناوه.
داواكاری گشتی شاری رۆتردام له هۆڵه‌ندا رایگه‌یاند كه گومانلێكراوه‌كه ته‌مه‌نی 30 ساڵه و له‌كاتی گه‌ڕان و پشكنینی شوێنی نیشته‌جێبوونی، چه‌كێكی گڵاشینكۆف و دوو مه‌حزه‌نی پڕله فیشه‌كیان دۆزیووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، گومانلێكراوه‌كه دوای ئه‌وه ده‌ستگیركراوه كه ده‌زگای گشتیی ئاسایش و هه‌واڵگریی هۆڵه‌ندا زانیاریی له‌سه‌ر كه‌سه‌كه پێگه‌یشتووه و هه‌ر له شوێنه‌كه‌یدا چوار سندوق یاریی ئاگرینیان دۆزیوه‌ته‌وه كه ئاستی ته‌قینه‌وه‌كانی به‌هێزه.
به‌وته‌ی داواكاری گشتیی هۆڵه‌ندا گومانلێكراوه‌كه ئاماده‌كاریی كردووه بۆ ئه‌نجامدانی "هێرشێكی تیرۆرستی" و وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاڵای داعش‌یش له شوێنه‌كه‌یدا دۆزراوه‌ته‌وه.
PM:09:41:09/12/2016
ئه‌م بابه‌ته 1759
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت