بەوێنە... پەرلەمانتارێكی عیراقی كوژرا


وێستگە نیوز- 

لە هێرشێكی چەكداری لە پارێزگای ناسریەی باشووری عیراق، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە دەستی ژمارەیەك چەكداری نەناسراو كوژرا. 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی عەبدولعەزیم عەجمان لە رێگەی نێوان ناسریە و بەتحا، رووبەڕووی هێرشی چەكداریی بووەتەوە و لە ئەنجامی هێرشەكەدا ئەو پەرلەمانتارە لەگەڵ شۆفێرەكەی كوژراون و یەكێك لە پاسەوانەكانیشی بە سەختی برینداربووە. 

عەبدولعەزیم عەجمان سەر بە یەكێتی هێزە عیراقیەكانە كە رەوتە سونییەكان لەخۆدەگرێت و تا كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵەش وردەكاریی لەبارەی رووداوەكە و لەسەر هۆكاری كوژرانی ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرا نەبووە.  

هەر لەو چوارچێوەیەدا تەلەفیزیۆنی فەرمی عیراقیە، هەواڵی كوژرانی عەبدولعەزیم عەجمانی لە هێرشێكی چەكداری لەنێوان شاری ناسریە و بەتحادا بڵاوكردەوە. 

هەر لە بارەی كوژرانی ئەو پەرلەمانتارەوە ، پۆلیسی پارێزگای زیقار رایگەیاند، كوژرانی عەجمان بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە بووە نەك هێرشی چەكداری.

عەجمان پەرلەمانتاری پارێزگای بەسرەیە و بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە ئادابی زمانی عەرەبی لە زانكۆی بەسرە بەدەستهێناوە و لە بەغدا نیشتەجێ‌ بووە. 



PM:01:35:10/12/2016








ئه‌م بابه‌ته 6482 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو