دانیشتووانی عه‌لیاوا، یه‌كه‌م نمایشی له سلێمانی ده‌بێت
وێستگه نیوز -
فیلمی كوردیی (دانیشتووانی عه‌لیاوا) كه له ساڵی 2015ه‌وه كاری تێدا ده‌كرێت، یه‌كه‌م نمایشی له شاری سلێمانی ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری سلێمانی، له رۆژی 26/1/2017، بۆ یه‌كه‌مجار له‌هۆڵی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كورد/ سلێمانی فیلمی كوردیی (دانیشتووانی عه‌لیاوا) نمایشده‌كرێت.
فیلمه‌كه له نواندنی كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی به‌ئه‌زموونن له‌وانه: "عه‌لی كه‌ریم، مه‌روا محه‌مه‌د، عه‌بدولی حه‌مه‌جوان، شۆڕش قادر، كه‌مال چالاك" و له سیناریۆ و ده‌رهێنانی لوقمان غه‌ریب-ه.
ئه‌م فیلمه كه كه‌مال چالاك به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رهه‌م و مه‌ریوان ئیبراهیم یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ره، له ساڵی 2015ه‌وه كاری تێدا ده‌كرێت و ئه‌مساڵ نمایشده‌كرێت و یه‌كێكه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی به‌سه‌رهاتی واقیعی كورد له رابردوو ده‌گێڕێته‌وه كه بۆته ئه‌زموون بۆ ئێستا.
PM:06:11:15/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 3059
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت