مێركڵ چۆن وەڵامی هەڕەشەكانی ترەمپی دایەوە ؟

‌مێركڵ و ترەمپ

وێستگە نیوز- 

ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا، لە پاش رەخنەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا لە یەكێتی ئەوروپا و ستایشكردنی بەریتانیا بە دەرچوونی لەو یەكێتییە، رایگەیاند: "چارەنوسی ئەوروپاییەكان لە دەستی خۆیاندا دەمێنێتەوە". 

فرانس پرێس لە زاری مێركڵەوە بڵاویكردەوە: "پێموایە چارەنوسی ئێمەی ئەروپایی لە دەستی خۆماندا دەمێنێتەوە، دەمەوێت بەردەوام بم لەو هەوڵەكانم تا هەر 27 ئەندامەكەی یەكێتی ئەوروپا پێكەوە كار بۆ ئایندە بكەن.. بۆ بەرەنگاربوونەوەی رووبەڕبوونەوەكانی سەدەی بیست و یەك". 

پێشتر لە دیمانەكی لەگەڵ هەردوو رۆژنامەی "بێڵ"ی ئەڵمانی و "تایمزی"ی بەریتانی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا  رایگەیاند: " سەردەم هاوپەیمانی ناتۆی تێپەڕاندووە"، رەخنەشی لە سیاسەتی راوێژكاری ئەڵمانیا گرت لەڕووی پێشوازیكردن لە پەناخوازان و سیاسەتەكەی بە سیاسەتێكی كارەساتبار ناوبرد. 

لەو بارەیەوە راوێژكاری ئەڵمانیا وتی: "هەڵوێستمان لەبارەی هاوپەیمانی ئتەڵەسییەوە ئاشكرایە، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكاش سەرلەنوێ‌ هەڵوێستی خۆی خستەڕوو، بەڵام كاتێك پۆستەكەی وەردەگرێت كە هێشتا وەرینەگرتووە، بەشێوەیەكی سروشتی لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریكا كار دەكەین و ئەوكات ئەو رێككەوتننانە دەبین كە پێیان دەگەیەن". 

 


PM:08:56:16/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 1912 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو