پێكهاته‌كانی موسڵ نوێژێكی به كۆمه‌ڵ له مه‌زاری نه‌بی یونس ده‌كه‌ن
وێستگه نیوزـ
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێكهاته جیاوازه‌كانی موسڵ له مه‌زاری نه‌بی یونس له به‌ری چه‌پی موسڵ نوێژێكی به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن كه ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌منی و ناوخۆییش به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن.
سایتی سۆمه‌رییه نیوز له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی موسڵ بڵاویكرده‌وه كه نوێژه به‌كۆمه‌ڵه‌كه به به‌شداریی سه‌رجه‌م پێكهاته جیاوازه‌كانی شاره‌كه به‌رپرسانی ئه‌منی و ئیداری و ناوخۆیی موسڵ له مه‌زاری نه‌بی یونس به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر داعش ته‌قاندویه‌تییه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندووه كه ئێستا ئاماده‌كاری بۆ دیاریكردنی ئه‌و نوێژه به‌كۆمه‌ڵه ده‌كرێت و سازكردنی ئه‌و نوێژه‌ش كه سه‌رجه‌م تایه‌فه و پێكهاته و ئایینزا جیاوازه‌كان به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داعشه كه به بیانوی بێ بنه‌ما چه‌ندین مه‌زار و مزگه‌وتی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
سازكردنی ئه‌و نوێژه به كۆمه‌ڵه له‌كاتێكدایه كه رۆژی دووشه‌ممه 16ی كانونی دووه‌می 2017، شانه‌ی جه‌نگیی عیراق رزگاركردنه‌وه‌ی مه‌زاری نه‌بی یونس و گه‌ڕه‌كی شورته-ی له به‌ری چه‌پی موسڵ راگه‌یاند.
AM:09:41:17/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت