به‌وێنه.... هێرشبه‌ره‌كه‌ی یانه شه‌وانه‌كه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ له‌م شوێنه خۆی حەشار دابوو
وێستگه نیوز –
پۆلیسی توركیا له ماڵی هێرشبه‌ری یانه شه‌وانه‌كه‌ی شاری ئه‌سته‌نبوڵی توركیا 197 هه‌زار دۆلار و ژماره‌یه‌ك ده‌مانچه و فیشه‌ك و سیمكارتی مۆبایل و دوو فڕۆكه‌ی چاودێری "درۆن"ی دۆزیوه‌ته‌وه و به‌وته‌ی والی شاره‌كه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ زانینی هۆكاری بوونی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه به‌رده‌وامن.
ئه‌مڕۆ ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ بڵاویكرده‌وه كه تیمه‌كانی دژه تیرۆری سه‌ر به به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی ئیستانبوڵ شوێنی هێرشكه‌ره‌كه‌ی یانه‌ی شه‌وانه‌ی ره‌ینا-یان ده‌ستنیشان كرد كه له ناوچه‌ی ئه‌سه‌نیورت-ی ئه‌و شاره خۆی حه‌شاردابوو.
رۆژنامه‌ی "حوڕییه‌ت"ی توركی بڵاویكرده‌وه كه عه‌بدولقادر مه‌شاریپۆڤ ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه ته‌مه‌نی 33 ساڵه و به پێنج زمانی "عه‌ره‌بی، توركی، روسی، چینی و ئۆزبه‌كی" قسه‌ده‌كات و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش له سوریا هه‌یه.
هێزه‌كانی پۆلیس له شوقه‌كه‌ی عه‌بدولقادر مه‌شاریپۆڤدا پێنج كه‌سی تریان ده‌ستگیر كرد كه دوانیان پیاون و خه‌ڵكی قرغیزستان و عیراقن و سیانه‌كه‌ی تر كچن كه یه‌كێكیان میسرییه به ناوی تینا ت. ته‌مه‌ن 26 ساڵ، ئه‌وی تر سه‌نیگالییه به‌ناوی دینا ئا. ته‌مه‌ن 27 ساڵ و سێیه‌میان سودانییه به‌ناوی عائیشه. م. ته‌مه‌ن 27 ساڵ و بكوژه‌كه بۆ كاركردن له ماڵه‌كه‌یدا هێناونی.
له شه‌وی سه‌ری ساڵی 2017دا 700 كه‌س له هۆڵی یانه‌ی شه‌وانه‌ی ره‌ینا، له ناوچه‌ی ئۆرتاكۆی گه‌شتیاری له شاری ئیسته‌نبوڵ ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا، له‌ناكاو چه‌كدارێك كه ده‌گوترا جلی بابا نوئێلی له‌به‌ردا بووه، خۆی به یانه‌كه‌دا كرد و ده‌ستڕێژی گولـلـه‌ی له ئاهه‌نگگێڕان كرد و به‌هۆیه‌وه 39 كه‌س كوژران و 69 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
PM:05:39:17/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 3377
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت