حكومه‌تی‌ عیراق واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ دیاری‌ كرد


وێستگه‌ نیوز - ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عیراق له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆیدا واده‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ دیاری‌ كرد.

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیراندا، رۆژی‌ شەممە 16ی‌ ئه‌یلولی‌ داهاتووی‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان دیاری‌ كرا.

هاوكات عه‌بادی‌ داوای‌ له‌ سه‌رجه‌م كوتله‌ و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرد چاكسازییه‌كی‌ سیاسی‌ گشتگیر له‌ دامه‌زراوه‌ گشتییه‌كاندا بكه‌ن.

پێشتر و له‌ 4ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌می‌ 2016دا ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عیراق پرۆژه‌یاسای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكان و قه‌زا و ناحیه‌كان دوای‌ هه‌مواركردنی‌ په‌سه‌ند كرد.





PM:06:35:17/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 2163 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو