بەتۆمەتی"سوكایه‌تی كردن" به ئه‌ردۆغان سكاڵایه‌ك له‌سه‌ر ده‌میرتاش تۆماركرا
وێستگه نیوز ـ
به‌تۆمه‌تی ''سوكایه‌تیكردن به سه‌رۆك كۆمار'' سكاڵایه‌ك له دژی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په تۆمار كرا و داوای زیندانی كردنی له یه‌ك ساڵه‌وه بۆ چوار ساڵ ده‌كرێت.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی سه‌ر به حكومه‌تی توركیا بڵاویكرده‌وه: دادگای حه‌وته‌می تاوانه گه‌وره‌كان، ئه‌و سكاڵانامه‌یه‌ی په‌سه‌ندكرد كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی كۆماری دیاربه‌كره‌وه له‌سه‌ر سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش تۆماركراوه.
له‌سكاڵانامه‌كه‌دا كه ده‌میرتاش له‌رێگه‌ی سیستمی ده‌نگ و ره‌نگه‌وه ئیفاده‌ی لێوه‌رگیراوه، هاتووه: ''ده‌میرتاش تاوانباكردنه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه كه مه‌به‌ستی سووكایه‌تیكردن نه‌بووه، به‌ڵام له وته‌كانیدا سنووره‌كانی ره‌خنه‌گرتنی له‌سه‌رۆك كۆماری توركیا و كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌ت ده‌كات به‌زاندووه''.
له‌سكاڵانامه‌كه‌دا داوای ئه‌وه‌كراوه به‌هۆی ئه‌نجامدانی تاوانی: ''سووكایه‌تیكردن به سه‌رۆك كۆمار سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، سزای زیندانییكردنی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت كه له یه‌ك ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له چوار ساڵ زیاتر نه‌بێت".
PM:04:03:18/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1565
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت