به‌وێنه و ڤیدیۆ... لایه‌نگرانی ئه‌ردۆغان به دۆلار لوتیان پاك ده‌كه‌نه‌وه
وێستگه نیوز –
وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر لیره‌ی توركی، ئه‌نجومه‌نی چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی توركیا به دراوی دۆلاری ساخته لوتیان پاككرده‌وه و دواتر ئاگریان تێبه‌ردا.
میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه كه عه‌بدولقادر جیلانی تاش سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گوند و گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری ئادیامان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌ڕه‌كه ئه‌ندامه‌كان ناڕه‌زاییان به‌رامبه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر لیره‌ی توركی ده‌ربڕی.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌به‌رده‌م بینای كۆمه‌ڵه‌كه كۆبوونه‌وه و چه‌ند لافیته‌یه‌كیان به‌رزكردبووه‌وه كه له‌سه‌ری نووسرابوو "سه‌رۆك به‌ته‌نیا نیت. ئادیامان پشتیوانته" و "دۆلار بگۆڕه‌ره‌وه و یارییه‌كه تێكبده" و دواتر به دۆلاری ساخته له جۆری 1 دۆلاری لوتیان سڕی و بڕێكیان سووتاند.
ئه‌و سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نی گه‌ڕه‌كانه هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلاریان گه‌ڕانده‌وه بۆ فشاری ئابووری هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌سه‌ر توركیا و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌یان له‌پێناو دۆلاردا نافرۆشن.
PM:06:14:18/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 4487
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت