سوپای ئەمریكا جۆرە دەمانچەیەكی نوێ‌ بۆ هێزەكانی دەكڕێت

‌لە ساڵی 1985وە هێزەكانی ئەمریكا، دەمانچەی جۆری "بیرتا"ی ئیتاڵی بەكاردەهێنن

وێستگە نیوز- 

فەرماندەیی هێزە وشكانییەكانی ئەمریكا رایگەیاند، دەمانچەی ئەڵمانی سویسری جۆری "سیگ سویر" دەداتە هێزەكانی لە بری دەمانچەی "بیریتا"ی ئیتاڵی، ئەوەش بەپێی گرێبەستێك كە بەهاكەی دەگاتە 580 ملیۆن دۆلار.   

فەرماندەیی هێزە وشكانییەكانی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: "كۆمپانيای (سیگ سویر) بەپێی گرێبەستێك كە بەهاكەی بە 580 ملیۆن دۆلار دیاریی كراوە، دەمانچە و فیشەك و پارچەكانی دابین دەكات". 
  
كۆمپانیای ئەڵمانی سویسری لە پاش ركابەریی لەگەڵ ژمارەیەك كۆمپانیای تر، گرێبەستەكەی بردەوە. 

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە دەمانچەكان تاقیكردنەوەیان لەسەر دەكرێت و پاشان لە 2017دا بەكاردەهێنرێن. 

لە ساڵی 1985وە هێزە وشكانییەكانی ئەمریكا، دەمانچەی جۆری "بیرتا"ی ئیتاڵی بەكاردەهێنن. 



PM:03:38:20/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 3069 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو