ژنه‌كه‌م ده‌خه‌مه سه‌ر سه‌رم
وێستگه نیوزـ
كازم ساهیر، گۆرانیبێژی ناوداری عیراق و وڵاتانی عه‌ره‌ب هه‌واڵی هاوسه‌رگیری كردنی ره‌تكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر ژنی بهێنایه له هه‌وادارانی نه‌ده‌شارده‌وه، ئاشكراشیكردووه كه له‌نێو ئاماده‌بوواندا، كچ هه‌بووه كه پێی سه‌رسام بووه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری (سیدتی)، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا راسته به نهێنی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ كچێكی مه‌غریبی كردووه، كازم ساهیر وتویه‌تی: "نه‌به‌خوا ژنم نه‌هێناوه، ئه‌گه‌ر بمهێنایه به هه‌وادارانم ده‌وت و خۆشحاڵیش ده‌بووم و ژنه‌كه‌م ده‌خسته سه‌ر سه‌رم، ئه‌گه‌ر ژنم بهێنایه بۆ ده‌مشارده‌وه؟"
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا كه ئایا ئه‌و گۆرانیبێژه سه‌رسام بووه به كچێك كه ئاماده‌ی كۆنسێرت و گۆرانییه‌كانی بووبێت، ئه‌ی چۆن ره‌فتاری كردووه له‌وكاته‌دا؟ كازم ساهیر به راشكاوانه وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و وتویه‌تی: "ئای... به‌ڵی له‌ناو ئاماده‌بووان چه‌ند جارێك دۆزیوومه‌ته‌وه، له‌وكاته‌شدا كه له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ بووم، خه‌ریك بووه شێتم بۆی."
ساهیر وتویه‌تی: "به‌ڵام له‌به‌ر رێز بۆ ئه‌و كه‌سه، بێده‌نگ بووم و چاوم له‌سه‌ری لابردووه و له‌بری ئه‌وه خۆم به گۆرانی وتنه‌كه‌وه سه‌رقاڵ كردووه."
PM:05:59:20/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 6006
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت