كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر بارانبارین بڵاوكرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم بڕی بارانی ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ باران به‌ بڕی جیاواز باریوه‌.

كه‌شناسی هه‌رێم له‌ راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "دوای راپۆرتی‌ پێشبینیمان كه‌ ئاماژه‌مان به‌ بارانبارین كردبوو ئه‌م بڕه‌ بارانه‌ له‌ شوێنه‌ جیاجیاكانی‌ هه‌رێم باری كه‌ به‌م شێوه‌ی‌ه‌ی‌ خواره‌وه‌ بوو:
هه‌ولێر دڵۆ پ دڵۆپ
پیرمام 0.3 ملم
سلێمانی‌ 1.4 ملم
دهۆك دڵۆ پ دڵۆپ
ئامێدی‌ 0.4 ملم
بامه‌رنێ 0.4 ملم
كانی‌ ماسی‌ 0.4 ملم
مانگیش 0.8 ملم
سۆران 1.0 ملم
ماوه‌ت 0.4 ملم
قه‌ڵادزه‌ 2.2 ملم
ره‌واندز 1.4 ملم
سیده‌كان 1.2 ملم
شاریا 0.6 ملم".

ده‌شڵێت: "پێشبینی‌ ده‌كرێت ئه‌م بارانبارینه‌ به‌رده‌وام بێت تا 9ی‌ به‌یانی‌ له‌ هه‌ولێر و دهۆك، له‌ سلێمانی‌ تا 12 نیوه‌رۆ به‌رده‌وامبێت، له‌گه‌ڵ بارینی‌ به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كانی‌ هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی‌".


PM:09:59:21/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 5200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت