ئینتەرفاکس: ژماره‌ی داعشه چینییه‌كان له‌زیادبووندایه
وێستگه نیوزـ
له‌كاتێكدا ژماره‌ی چه‌كداره ئه‌وروپاییه‌كان له‌نێو ریزه‌كانی داعش له كه‌مبوونه‌وه‌دایه، له به‌رامبه‌ردا ژماره‌ی چه‌كدارانی ئاسیای ناوه‌ند له‌نێوان ئه‌و رێكخراوه زیادی كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیپلۆماسیی سه‌ربازیی روسیا به ئاژانسی ئینته‌رفاكس-ی رایگه‌یاند كه ژماره‌ی چه‌كدارانی ئاسیای ناوه‌ند به‌تایبه‌ت ناوچه‌ی شینگ یانگ-ی ئۆتۆنۆمیی چین له‌نێو ریزه‌كانی داعش زیادی كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه هاوكاریی نێوان روسیا و توركیا و ئێران بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له سوریا، كاریگه‌ریی زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاننه‌وه‌ی گروپه بیانییه‌كان كه په‌یوه‌ندی به‌و رێكخراوه ده‌كه‌ن.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له ئه‌وروپاوه په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه ده‌كه‌ن و جه‌چنه سوریا به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مبووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له ئاسیای ناوه‌ند و ناوچه‌ی شینگ یانگ-ی چین ده‌چنه ریزه‌كانی ئه‌و رێكخراوه به سه‌دان كه‌س زیادی كردووه و كه گوێش له په‌یوه‌ندییه‌كانی داعش ده‌گیرێت، به‌روونی هه‌ست به زمانی چینی ده‌كرێت به‌تایبه‌ت له هه‌ردوو ناوچه‌ی ته‌دمور و دیرئه‌لزور.
PM:04:55:22/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 1344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت