ئۆباما یه‌كه‌م رۆژی دوای سه‌رۆكایه‌تیی چۆن به‌سه‌ر برد
وێستگه نیوزـ
44ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا له یه‌كه‌م رۆژی خانه‌نشین بوونیدا وه‌ك هه‌ر هاوڵاتییه‌كی ئاسایی چووه‌وه گۆڕه‌پانی یاریی گۆڵف و ده‌ستی به‌یاری كرده‌وه.
باراك ئۆباما، 44ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوای راده‌ستكردنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی به دۆناڵد تره‌مپ، یه‌كه‌م رۆژی دوای ته‌واوبوونی ولایه‌ته‌كه‌ی له گۆڕه‌پانی ژماره 18ی یانه‌ی Porcupine Creek Golf Club ی تایبه‌ت به یاریی گۆڵف به‌سه‌ر برد و له‌وكاته‌شدا هه‌ر گروپێك له پاسه‌وانه ئه‌منییه‌كان یاوه‌رییان ده‌كرد.
خاوه‌نی یاریگاكه لاری ئیلسۆن-ی ملیاردێری سه‌رۆكی كۆمپانیای ئۆراكڵ-ه و ئه‌وه‌ی كه بیه‌وێت ببێت به ئه‌ندام له‌و یانه‌یه ده‌بێت له‌لایه‌ن ئیلسۆنه‌وه بانگهێشتی بۆ بچێت.
به‌پێی ده‌یلی مه‌یڵ، تائێستا باراك ئۆباما دووجار له یاریگاكه‌ی ئه‌و یانه‌یه‌دا بینراوه كه یاریی گۆڵفی كردووه.
PM:06:09:22/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 7506
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت