چەکدارێکی داعش دڵی هاوڵاتییەکی به زیندوویی ده‌رهێنا و خواردی
وێستگه نیوزـ
له باشوری خۆرئاوای شاری كه‌ركوك، داعش زۆر بێ به‌زه‌ییانه حه‌وت كه‌سی به شۆفڵ و به زیندوویی كرد به ژێره‌وه و چەکدارێکی ئەو رێکخراوەش دڵی یه‌كێكی دیكه‌ی به زیندوویی ده‌رهێنا و خواردی.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له قه‌زای حه‌ویجه-ی باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك به سۆمه‌رییه نیوز-ی راگه‌یاندووه، داعش ئه‌و حه‌وت كه‌سه‌ی تۆمه‌تبار كردووه كه په‌یوه‌ندییان به هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراقه‌وه كردووه و زانیاری‌یان پێداون، هه‌ر به‌و تۆمه‌ته‌ش به شۆفڵ به‌سه‌ر هه‌ر حه‌وتیاندا رۆیشتووه و كوشتوونی.
بە وتەی سەرچاوەکە، دەریشکەوتووە کە ژمارەیەک لە کەسانەی داعش کوشتونی کارمەندی پێشوی هێزە ئەمنییەکانی عیراق بوون.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكرایكرد كه داعش كه‌سی هه‌شته‌می به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه‌تر كوشتووه و یه‌كێك له چه‌كداره‌كانی ئه‌و رێكخراوه هه‌ر به زیندوویی دڵی تۆمه‌تباره‌كه‌ی ده‌رهێناوه و خواردوویه‌تی.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه داعش ئه‌و كاره‌ی له بنكه‌ی سه‌ربازیی ئاسمانیی به‌كاره له نزیك قه‌زای حه‌ویجه ئه‌نجامداوه كه 55 كیلۆمه‌تر له باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك دووره و وێنه‌ی كرده‌وه‌كه‌شی گرتووه و تۆماریشی كردووه.
له مانگی حوزه‌یرانی 2014ه‌وه، قه‌زای حه‌ویجه له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیركراوه و له‌وكاته‌وه به بیانوی هاوكاریكردنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق، ده‌یان كه‌سی له خه‌ڵكی ئه‌و قه‌زایه كوشتووه.
PM:08:27:22/01/2017
ئه‌م بابه‌ته 4354
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت