زانایان راستی بازنەی جنۆكەكان ئاشكرا دەكەن

‌هەندێك پێیانوابوو دەستی بونەوەرە فەزاییەكانە

وێستگە نیوز- 

بازنەی جنۆكەكان، كە بریتین لە بازنە سەیر و سەرسوڕهێنەر و لەنێو خاكە لمینەكاندا لەڕیزە بازنەیەكی رێكی یەك لەدوا یەك پێكدێن، تا ماوەی چەندان ساڵ وەك گرێكوێرە تەماشا دەكران، بەڵام توێژنەوەیەكی نوێ‌ دەرگای لەبەردەم وەڵامێكی شیاو بۆ ئەو بازنە سەیرانە ئاواڵا كرد.   

توێژەران لە زانكۆی رنستۆن دوو تیۆریان بۆ شیكردنەوەی ئەو دیاردەیە هەیە، یەكەمیان ئەوەیە كە مێرۆلەی سپی دەستی لە دروستكردنیدا هەیە لە بیابانەكانی نامیبیا و ئوسترالیا، ئەوەش لەڕێی هێرشكردنە سەر رەگوڕیشەی رووەكەكان بەر لە گەشەكردنیان.

 
تیۆری دووەم: "بەوپێیەی بازنەكان یەك لەدوای یەك ریزییان بەستووە، رێكخستنێكی سروشتی رووەكەكانە كە لە زنجیرەیەك بازنەی رێكخراودا گەشە دەكەن، ئەویش لە هەوڵی دەستخستنی پشكی ئاوی پێویست بۆ خۆيان". 
 
بازنەی جنۆكەكان بەپێی قەبارەی جیاجیا ریزدەبەستن و پێكدێن، هیچ رووەكێك ناكەوێتە ناوەندییانەوە، پانی هەریەكێك لەو بازنانەش زۆرجار لەنێوان دوو مەتر بۆ 12 مەتردا دەبن. 
 
 توێژەران پێشتر پێیانوابوو، ئەو بازنانە كە رووەكەكان لە چواردەور و دەوروبەری دەڕوێن، لەڕێی ئاو و دەرهاویشتە گازییەكان و تیشكدانەوە و ژەهراویبوونی خاكەوە دروست دەبن. 

بەڵام ئەوانەی گیرۆدەی تیۆری پیلانگێڕین، شیكردنەوەیان بۆ بازنەی جنۆكەكان ئەوەبوو كە بونەوەرە فەزاییەكان دەستییان لە دروستكردنی ئەو دیاردەیەدا هەیە، بە تایبەتیش كە لە هەندێك ناوچەی دیاریكراو لە جیهاندا دەركەوتوون. 

      
 


PM:07:19:31/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 5516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو