چاخێكی سەهۆڵبەندانی تر لەسەر زەوی بەڕێوەیە


وێستگە نیوز- 

توێژەران لە زانكۆی نورتومبریای بەریتانی، گەیشتە ئەو ئاكامەی كە زەوی دەچێتە چاخێكی سەهۆڵبەندانی بچوكەوە و چاخەكەش لەم زستانەوە دەستپێدەكات و لە ساڵی 2030 چاخی سەهۆڵبەندانەكە دەگاتە ترۆپك. 

بەپێی پێگەی "Newizv"  روسی،  زانیان رایانگەیاندووە، سەرەتای چاخە سەهۆڵبەندانە بچوكەكە دەیان ساڵ دەخایەنێت، ئەوەش بەپێچەوانەی هەموو پێبینییەكانە سەبارەت بە فراوانبوونی دیاردەی قەتیسبوونی گەرما لەسەر زەوی. 

ئەو پسپۆڕانەی چاودێری پەڵەكانی خۆراك دەكەن، گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە ژمارەكانی رووی لە كەمبوونەوە كردووە، چالاكییەكانی خۆریش بە رێژەی 60% لەپاش 13 ساڵی تر لە ئیستاوە كەمدەبێتەوە. 

لەگەڵ ئەوەشدا تائێستا ئاشكرا نییە تا چەند پلەی سەدی ناوەندی پلەكانی گەرما لەسەر گۆی زەوی دادەزێت. 

هەر لەو چوارچێوەیەدا زانایانی روسیا لە ساڵی 2015 هۆشداریاندا لە هاتنەبەری چاخێكی سەهۆڵبەندان لەسەر زەوی لەبری دیاردەی قەتیسبوونی گەرما. 

لەپاش 20 ساڵ لە توێژنەوە لە دەریاچەی جیجیتجن لە ناوەندی چۆكوتكا لە باكووری خۆرهەڵاتی روسیا، پسپۆڕان پێیانوایە جیهان خۆی بۆ چوونە نێو ئەو چاخە سەهۆڵبەندانە ئامادە دەكات كە 3.5 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر بەوهۆیەی نەیزەكێك بەر زەوی كەوت، دروست بوو. 

العصر الجليدي يجتاح الأرض ويصل ذروته في 2030

ژێری ئەو دەریاچەیە، پێكهاتەیەكە  كە دەكرێت وەك نەخشەیەك بۆ گۆڕانكاریی لەسەر زەوی دابنرێت، ئەوەش بەبۆچوونی زانایان. 
   
لەكاتی شیكاریكردنی سامبڵێكی خاكی دەرچایەكە، زۆرێك لە پێكهاتەكانی سروشتی تێدا دۆزراوەتەوە كە وایكردووە زانایان بگەنە ئەو بڕوایەی كەشوهەوا لەسەر زەوی روو لە ساردبوونێكی سەخت دەكات لە ئایندەیەكی نزیكدا.    

هەروەها زانایان ئاماژەیان بە دیاردەی قەتیسبوونی گەرماش كرد لەسەر زەوی و وەك دیاردەیەكی كورتخایەن ناوییان برد. 






PM:07:19:02/02/2017


ئه‌م بابه‌ته 12125 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو