داعش ده‌ستی به كشانه‌وه له ره‌قه كرد
وێستگه نیوز –
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه به‌هۆی پێشڕه‌وی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، سه‌ركرده‌كانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش ده‌ستیان به به‌جێهێشتنی شاری ره‌قه‌ی سوریا كردووه.
رۆژی هه‌ینی نه‌قیب جیف دیڤیس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا "پنتاگۆن" وتی: "ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ركرده‌ی رێكخراوی داعش و كادره‌كانیان ده‌ستیان به به‌جێهێشتنی ره‌قه كردووه".
وتیشی: "به‌دڵنیاییه‌وه له‌وه تێگه‌یشتوون كه له شاری ره‌قه به‌ره‌و كۆتایی ده‌چن".
دوای شاری موسڵی عیراق، شاری ره‌قه‌ی سوریا دووه‌م ئامانجی سه‌ره‌كی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشه.
له 6ی تشرینی دووه‌می ساڵی رابردوو هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هێرشیان بۆسه‌ر شاری ره‌قه مۆڵگه‌ی سه‌ره‌كی داعش له سوریا ده‌ستپێكرد و له‌سه‌ره‌تادا ئامانجیان دابڕانی شاره‌كه بوو له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی چوارده‌وریدا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئامانجه‌كه نیمچه هاتووه‌ته‌دی و توندڕه‌وه‌كان ته‌نها رێگایه‌كیان له‌به‌رده‌مدا ماوه بۆ به‌جێهێشتنی ره‌قه كه له باشووری خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه‌یه.
نه‌قیب جیف دیڤیس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و رێگایه به درێژایی كه‌ناری باكووری رووباری فوڕات شاری ره‌قه به شاری دێر ئه‌لزوور ده‌به‌ستێته‌وه.
وته‌بێژه‌كه‌ی پنتاگۆن ئاشكراشیكرد كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ئه‌و رێگایانه‌یان كۆنترۆڵكردووه كه له باكوور و رۆژئاوای شاره‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه
AM:08:36:18/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1733
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت