ئه‌نگێلا مێركڵ: ئیسلام سەرچاوەی‌ تیرۆر نییە لە جیهاندا


وێستگه‌ نیوز ـ
راوێژکاری‌ ئەڵمانیا رایگەیاند، لە ئێستادا جیهان رووبەڕووی‌ سیستەمێکی‌ فرە جەمسەر بووەتەوە و هیچ دەوڵەتێکیش ناتوانێت بە تەنها رووبەڕووی‌ ببێتەوە، دەشڵێت " ئیسلام سەرچاوەی‌ تیرۆر نیە لە جیهاندا".


ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری‌ ئەڵمانیا لە وتەیەکیدا کە لە کۆنگرەی‌ ئاسایشی جیهانی‌ لە میونخ پێشکەشی کرد و رایگەیاندووە "دژایەتی‌ تیرۆر و تیرۆرستان کارێکی‌ بە کۆمەڵە و پێویستە هەموومان بەشداربین تیایدا و لەم کارەشدا ئێمە لەگەڵ روسیا هاوبەشین".

ئەنگێلا مێرکڵ وتووشیەتی‌: "پێویستە  وڵاتنای‌ موسوڵمان بەشداریپێبکەین لە شەڕی‌ تیرۆردا، چونکی‌ ئیسلام  سەرچاوەی‌ تیرۆری‌ جیهانی‌ نیە، بەڵام دەبێت سەرکردەی‌ وڵاتانی‌ موسوڵمان بە تەواوی‌ خۆیان جیابکەنەوە و هێڵێکی‌ جیاکەرەوە لە نێوان ئیسلامی‌ ئاشتی‌ خواز و ئەوەی‌ بە ناوی‌ ئیسلامەوە دەکرێێت دیاریبکەن".

ئەمەش لە دوای‌ ئەوە هات هەر لە کۆنگرەکەدا ئورسولا ڤۆندێرلاین، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا هۆشداریدا لەوەی شەڕی دژی داعش نەبێتە شەڕی دژ بە ئیسلام و شەڕەکە لە چوارچێوەی "شەڕی تیرۆردا بمێنێتەوە".

ئەمەش لە کاتێکدایە زۆرێک لە میدیاکان پێیان وایە ئەو هۆشدارییانە بۆ سیاسەتی نوێی ئەمریکایە.

لە دوای‌ دروستبوونی‌ مشتومڕێکی‌ زۆر لە سەر بڕیارەکەی‌ پێشووی‌ ترەمپ سەبارەت بە قەدەغەکردنی‌ گەشتکردنی هاوڵاتیانی‌ حه‌وت وڵات،  دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، بڕیارێکی‌ نوێ سەبارەت بە گەشتکردن و کۆچکردن بۆ ئەمریکا دەردەکات.


PM:03:47:18/02/2017


ئه‌م بابه‌ته 1210 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت