هێزەکانی سوریای دیموکرات گوندێکیان لە دەستی داعش رزگار كرد
وێستگە نیوز -
هێزەکانی سوریای دیموكرات کە ئەمریکا پشتیوانیان لێ دەکات گوندێکیان لە باکوری سوریا لە دەستی داعش رزگار کردووە، بەمەش ئهو هێزانه نزیکتر دەبنەوە لە داخستنی ئەو ڕێگایەی کە دوو شاری سەرەکی لە وڵاتەکە دەبەستێتەوە و نزیک تریش دەبنەوە لە پایتەختی دیفاکتۆی ئەو توندڕەوانە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات لە مانگی 11وە دەستیانکردووە بە ئۆپراسیۆنێک بۆ رزگارکردنی شاری ڕەققە و هەتا دێت زیاتر نزیک دەبێتەوە.
رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریا كه بارهگاكهی له بهریتانیایه و هێزەکانی سوریای دیموکرات ئهمڕۆ شهممه 18ی شوباتی 2017 رایانگەیاند ئەو هێزانە دەستیان گرتووەتهوه بەسەر گوندی جۆسە.
رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریا دەڵێت هێزەکانی سوریای دیموکرات نزیکتر دەبنەوە لە داخستنی ئەو ڕێگایەی کە داعش بۆ هاتوچۆکردنی نێوان رققە و خۆرهەڵاتی دیرئەلزور بەکاری دەهێنێت.
PM:10:36:18/02/2017
ئهم بابهته 2274
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت