لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كان: حكومه‌ت نه‌وتی پاڵاوگه‌كان به 90 هه‌زار ده‌داته بازرگانه‌كان
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دایان بۆ هێنانی نه‌وتی سپی ماڵان بێ ئه‌نجام بووه، ده‌شڵێت: "حكومه‌ت نه‌وتی پاڵاوگه‌كان به 90 هه‌زار ده‌داته بارزگانه‌كان، كه‌چی به 70 هه‌زار دینار نایدات به هاوڵاتیانی خۆی".
غالب محه‌مه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌و سامانه سروشتییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه: "ماوه‌یه‌كه سه‌رانی پارتی له‌گه‌ڵ به‌شێك له پارتیه‌كانی ناو یه‌كێتی كار له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه پاڵاوگه له كه‌ركوك دروست نه‌كرێت، چونكه گه‌ر كه‌ركوك ببێته خاوه‌نی پاڵاوگه‌ی خۆی كاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر باڵانسی هێز و وزه، ده‌ڤه‌ره‌كه وه‌ك چۆن نایه‌ڵن پاڵاوگه‌ی تر له سلێمانی و گه‌رمیان دروست بكرێت".
غالب محه‌مه‌د له لێدوانێكیشدا به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: "سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ دابینكردنی نه‌وتی ماڵان كاریان له‌سه‌ر كراوه، فه‌شه‌لیان هێنا، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه ئێستا به‌نزینخانه‌كان له‌گه‌ڵ هاورده‌كردنی به‌نزیندا نه‌وتی سپیش ده‌هێنن، ئه‌مه‌ش كه‌مێك نرخه‌كه‌ی دابه‌زاندووه".
راشیگه‌یاند: "حكومه‌ت به‌رمیلێك نه‌وتی پاڵاوگه ناوخۆییه‌كان به 90 هه‌زار ده‌داته بارزانه‌كان و ئه‌وانیش له بازاڕی ره‌شدا ده‌یفرۆشنه‌وه، ئێمه داوامان لێ‌كردن به 70 بۆ 80 هه‌زار بیده‌نه ئێمه تا له‌م زستانه‌دا بیده‌ینه هاوڵاتییان، به‌ڵام ئه‌وان ره‌تیان كرده‌وه".
غالب محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی باسكرد: "حكومه‌ت نازانێت كه ئه‌گه‌ر نه‌وت به هه‌رزان بداته هاوڵاتیان خه‌ڵكی ئه‌وه‌نده هانا بۆ به‌كارهێنانی كاره‌با نابات بۆ خۆ گه‌رمكردنه‌وه، دواجار ئه‌و زیانه‌شی كه به‌ر كاره‌با ده‌كه‌وێت له ئه‌نجامی ئه‌و بارزۆرییه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر وێستگه‌كان، له‌و قازانجه زیاتره كه‌له نه‌وتی پاڵاوگه‌كان ده‌ستی ده‌كه‌وێت".
ده‌قی نوسینكه‌ی غالب محه‌مه‌د:
((نه‌وتی كه‌ركوكتان باش ))
دوای ئه‌وه‌ی كه وه‌زیری نه‌وتی عیراق، جه‌بار لعێبی رایگه‌یاند كه ده‌ستیانكردووه به‌پاڵاوتنی 40 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت رۆژانه له پاڵاوگه‌ی كه‌ڵه‌ك له پارێزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستییه‌كان بۆ پارێزگاكانی دیكه كه ئێستا به‌ده‌ست نه‌بوونی سووته‌مه‌نییه‌وه ده‌ناڵێنن وه‌ك (دیاله، نینه‌وا، كه‌ركوك)، هه‌ر وه‌ها ئه‌و 40 هه‌زار به‌میله نه‌وتی كه‌ركوكه ده‌روات بۆ پاڵاوگه‌ی كه‌ڵه‌ك، به‌مه‌ش چه‌ند بابه‌تێكی گرنگمان بۆ ئاشكرا ده‌بێت كه له خواره‌وه وه‌ك خاڵ به‌ندیه‌ك روونی ده‌كه‌مه‌وه:
1 . بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت پارتی و كۆمپانیا سێبه‌ره‌كانی هه‌ر ژێر به ژێر له گه‌ڵ سه‌رانی عیراق كاری به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانی خۆیان ده‌پارێزن و گه‌وری ده‌كه‌نه‌وه و یه‌كتر ته‌واو ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه هاته ئاستی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان سه‌رانی به‌غدا وه‌ك دێوزمه سه‌یر ده‌كرێت له لایه‌ن پارتی كه‌واتا گه‌ر پارتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بارزگانی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی بڕوات بۆ به‌غدا كورد په‌روه‌ریه، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی تر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك بڕۆن ئه‌وه چاشایه‌تیه!!!
2. وه‌ك كورده‌واری ده‌ڵێت (له ماڵی خۆیان چێشت نازانێت، له ماڵی دراوسی پڵاو دروست ده‌كات)، گه‌ر پاڵاوگه‌ی كه‌ڵه‌ك توانای پاڵاوتنی 40 هه‌زار به‌رمیلی نه‌وتی خاوه، باشه بۆ؟ ئێمه نه‌وتی سپی به ده‌به ده‌كڕین، ئه‌ی باشه بۆ به‌نزینمان كردووه به بازرگانی، ئه‌گه‌ر ئێمه توانای پاڵاوتنمان هه‌یه!! من ده‌ڵێم هه‌مانه به‌ڵام ئێوه ناتانه‌وێت خه‌ڵك سودمه‌ند بێت.
3. ماوه‌یه‌كه سه‌رانی پارتی له‌گه‌ڵ به‌شێك له پارتیه‌كانی ناو یه‌كێتی كار له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه پاڵاوگه له كه‌ركوك دروست نه‌كرێت، چونكه گه‌ر كه‌ركوك ببێته خاوه‌نی پاڵاوگه‌ی خۆی كاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر باڵانسی هێز وزه ده‌ڤه‌ره‌كه وه‌ك چۆن نایه‌ڵن پاڵاوگه‌ی تر له سلێمانی و گه‌رمیان دروست بكرێت.
4 . به‌م كاره‌ش پارتی كۆنتڕۆڵی هه‌موو نه‌وتی كه‌ركوك ده‌كات، یه‌كێتیش بێده‌نگه له ئاستی ئه‌م كۆنتڕۆڵ كردنه‌ی نه‌وت كه‌واتا وه‌ك عه‌ره‌ب ده‌ڵێت (السكوت علامه رچا) من ده‌ڵێم بێده‌نگی به مانای شه‌ریكی به‌ڵام به رێژه‌یه‌كی كه‌م ده‌ستكه‌وت بۆ یه‌كێتیه.
5. به هۆی ئه‌م كاره ئیتر حكومه‌تی عیراق یه‌ك لتر نه‌وتی سپیمان بۆ نانێرێت، چونكه ده‌ڵێت له پاڵاوگه‌ی ئێوه، ئێمه نه‌وتی خاو ده‌پاڵێوین كه‌واتا ئێوه رێژه‌ی ته‌واوی نه‌وتی سپی و سوته‌مه‌نیتان هه‌یه و بۆ خۆتانی به‌كار بێنن، ئێمه توانا‌مان نیه چونكه حكومه‌ته‌كه‌ی ئێوه یارمه‌تی ئێمه ده‌دات له پاڵاوتنی نه‌وتی خاو..
6 . به‌مه‌ش بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت قه‌سه‌كانی رادیۆی ( PRI) ئه‌مریكی راسته له زاری كه‌مال كه‌ركوكی ده‌ڵێت ئێمه هێزمان هێناوه بۆ كه‌ركوك بۆ پاراستنی بیره نه‌وتیه‌كانی كه‌ركوكه و فرۆشتنی نه‌وته‌كه له لایه‌ن پارتی، به‌م كاره‌ش كۆتا بزماریان دا له تابوتی به نیشتمانكردنی نه‌وت له كه‌ركوك و هه‌رێمی كوردستان.
له كوتایدا ده‌ڵێم ئه‌م بێده‌نگیه به‌رانبه‌ر پارتی و كۆمپانیا سێبه‌ره‌كانی له پێناو چی؟ گه‌ر هه‌ڵوێستان نه‌بێت له‌مه‌ش خراپتر ده‌بێت....
غالب محه‌مه‌د عه‌لی
19-2-2017
PM:01:38:19/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1908
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت