ڤیدیۆی ئه‌شكه‌نجه‌دان ترسی له به‌ری راستی موسڵ دروست كردووه
وێستگه نیوزـ
به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌یرانی مرۆیی و یاسایی له شاری موسڵ، ترس به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو باڵی به‌سه‌ر عیراقدا كێشاوه، به‌تایبه‌ت دوای راگه‌یاندنه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ ده‌ستكردن به پرۆسه‌ی به‌ری راستی موسڵ واته خۆرئاوای ئه‌و شاره له ده‌ستی رێكخراوی داعش.
له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆیی بڵاوكرانه‌وه كه گوزارشت له پێشێلكاریی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق و چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ن و تیایدا ئه‌شكه‌نجه‌ی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی ده‌ده‌ن، ژماره‌یه‌كیش له دانیشتوانی موسڵ سكاڵای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه تۆمه‌تباركراون به داڵده‌دانی چه‌كدارانی داعش، هه‌ربۆیه دوچاری ئه‌شكه‌نجه ده‌بنه‌وه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا چه‌ند گه‌نجێك ده‌رده‌كه‌ون كه سوكایه‌تییان پێكراوه و ناچار كراون لاسایی ده‌نگی ئاژه‌ڵ بكه‌نه‌وه، لاپه‌ره‌یه‌كی فه‌یسبوكیش دوو كارمه‌ندیی ئه‌منیی عیراقی پیشانداوه كه قاچیان خستووه‌ته‌سه‌ر سه‌ری گه‌نجێك و داوایان له ئاماده‌بووان كردووه خۆیان چاره‌نوسی ئه‌و گه‌نجه دیاری بكه‌ن كه به‌بێ دادگاییكردن تۆمه‌تی هاوكاریكردنی داعشی خراوه‌ته‌پاڵ.
حكومه‌تی عیراق ئه‌و پێشێلكارییانه به كاری شه‌خسی ده‌زانێت، واته ئه‌و كارانه په‌یڕه‌وی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق نییه و به‌ڵێنیشی داوه لێپێچینه‌وه له پێشێلكاران بكات.
PM:07:00:19/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 3406
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت