جان دۆندار: توركیا گه‌وره‌ترین زیندانی رۆژنامه‌نووسانه
وێستگه نیوز ـ
سه‌رنووسه‌ری پێشووی رۆژنامه‌ی جمهوریه‌ت به ره‌خنه گرتن له بێ ده‌نگی ئه‌ورووپاییه‌کان له به‌رانبه‌ر سه‌رکوتکردنی رۆژنامه‌نووسان له تورکیا رایگه‌یاند، تورکیا گه‌وره‌ترین زیندانی رۆژنامه‌نووسانه له جیهاندا.
جان دۆندار، سه‌رنووسه‌ری پێشووی ڕۆژنامه‌ی جمهوریه‌ت رایگه‌یاند: تورکیا گه‌وره‌ترین زیندانی رۆژنامه‌نووسانه له جیهاندا.
جان دۆندار، له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ فڕانس 24 وتی: "37 ساڵه رۆژنامه‌نووسم و له مێژووی تورکیا و له ژیانی خۆمدا دۆخێک ناله‌بارتر له‌م دۆخه‌ی ئێستای تورکیام نه‌دیوه، ئێمه پێشتر و ته‌نانه‌ت له کاتی کوده‌تای ساڵی 1980ی زاینی وه‌ها سه‌رکوت کردنێکی وێرانکه‌رمان نه‌دیبوو".
وتیشی: "تورکیا له ئێستادا گومانی تێدا نییه که گه‌وره‌ترین زیندانی رۆژنامه‌نووسانه له جیهاندا".
ئه‌و له درێژه‌ی قسه‌کانی خۆیدا به‌رپرسانی ئه‌ورووپای تۆمه‌تبار کرد که چاویان به‌سه‌ر کاره‌کانی ئه‌ردۆغاندا به‌ستووه و وتی: "ئه‌ورووپا به هۆی ئه‌وه‌ی که نازانێت چی بکات له‌گه‌ڵ کێشه‌ی په‌نابه‌ران، له‌م دۆخه‌ی تورکیا بێ ده‌نگ بووه، ئه‌مه‌ش مایه‌ی شه‌رمه".
جان دۆندار ئه‌وه‌شی وت: "من به ته‌واوی له هه‌ڵوێستی ئه‌ورووپا بێ هیوا بووم، به تایبه‌ت ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی که به هۆی رێککه‌وتن له‌سه‌ر قه‌یرانی په‌نابه‌ران له‌گه‌ڵ تورکیا کراوه. تورکیا به‌ڵێنی داوه نه‌هێڵێت په‌نابه‌ران بۆ ئه‌ورووپا بڕۆن و له جێگه‌ی ئه‌مه‌ش هه‌م پاره‌ش له ئه‌رووپا وه‌ربگرێت و هه‌م ئه‌رووپاییه‌کان له ئاست ئه‌م سه‌رکوته گه‌وره‌ی ئه‌ردۆغان بێ ده‌نگیش بن، ئه‌مه کڕینی ئه‌وروپییه‌کانه".
پێشتر دادگاکانی تورکیا جان دۆنداریان به تۆمه‌تی بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌ڵگه نهێنییه‌کان به پێنج ساڵ و 10 مانگ زیندان سزا داوه و له کاری رۆژنامه‌وانیش قه‌ده‌غه کراوه، دۆندار دوای ئه‌م حوکمه له تورکیا هه‌ڵات و ئێستاش له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی.
جان دۆندار، سه‌رنووسه‌ری پێشووی رۆژنامه‌ی حوڕیه‌ت بوو، ساڵی 2014 راپۆرتێکی بڵاو کرده‌وه كه‌تیایدا باسی له‌وه‌كردبوو، میت و سوپای تورکیا له ژێر ناوی یارمه‌تیدانی تورکمانه‌کان چه‌ک ره‌وانه‌ی گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كان له سووریا ده‌کات، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرته‌كه دوو که‌سی سه‌ربازی تورکیا له کار دوور بخرێنه‌وه.
AM:09:14:22/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 1305
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت