سەرکردەیەکی سەربازی داعش هەڵهات


وێستگه‌ نیوز ـ هه‌ستیار
هێرشی سوپای عیراق بۆ سه‌ر رۆژئاوای شاری موسڵ به‌رده‌وامه‌و له‌ ئێستاشدا نیوه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی موسڵ كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه‌ و شه‌ڕ به‌رده‌وامه‌، سه‌ركرده‌یه‌كی داعشیش هه‌ڵهاتووه‌.


سه‌عید مه‌موزینی، لێپرسراوی راگه‌یاندنی موسڵی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: شه‌ڕی نێوان هێزه‌ عیراقییه‌كان و چه‌كدارانی داعش له‌ موسڵ به‌رده‌وامه‌و سوپای عیراق نیوه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ شوێنێكی ستراتیژییه‌.

وتیشی: "ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری داعش كوژراون و سوپای عیراق له‌ پێشڕه‌ویدایه‌و داعش شڵه‌ژاوه‌و به‌رگری لاواز بووه‌".

ئه‌و به‌رپرسی پارتی له‌ موسڵ روونیكرده‌وه‌: داعش دانی به‌وه‌داناوه‌ كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ ریزه‌كانیدا هه‌ڵهاتووه‌، كه‌ یه‌كه‌م جاره‌ داعش دان به‌ هه‌ڵهاتنی سه‌ركرده‌یه‌كیدا ده‌نێت، هه‌ربۆیه‌ داوای له‌ چه‌كدارانی كردووه‌ له‌ هه‌ر شوێنێك ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌یان بینی بیكوژن.

سه‌عید مه‌موزینی وتی: "له‌ناو ته‌له‌عفه‌ریش داعش قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی راگه‌یاندووه‌و رادیۆكه‌ی له‌ موسڵه‌وه‌ گواستووه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌ر سنووری عیراق – سوریا".

له‌ 19ی ئه‌م مانگه‌دا حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی به‌ری رۆژئاوای موسڵی رایگه‌یاند، له‌ یه‌كه‌م رۆژی ئۆپراسیۆنه‌كه‌شدا وێستگه‌یه‌كی كاره‌با و ژماره‌یه‌ك گوند كۆنتڕۆڵكرانه‌وه‌.


PM:01:11:23/02/2017


ئه‌م بابه‌ته 1357 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو