روحانی: "كێكه زه‌رده‌كه" ده‌كڕین و ئاوه قورسه‌كه‌شمان فرۆشتووه
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆك كۆماری ئێران ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ی شوباتی 2017 رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی مادده پیتێنراوه‌كانی ده‌فرۆشێت و له‌بری ئه‌وه "كێكه زه‌رده‌كه" ده‌كڕێت و ئاوی قورسیشی به روسیا و ئه‌مریكا فرۆشتووه.
له وتارێكدا كه له تاران-ی پایته‌خت پێشكه‌شیكرد، حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له كۆڕبه‌ندنی گشتیی تایبه‌ت به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئێران رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی بڕیاره‌كانی په‌یوه‌یست به گه‌مارۆی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، چونكه ئه‌وانه‌ی بڕیاره‌كه‌یان ده‌ركردووه خۆیان به ویستی خۆیان گه‌مارۆكه‌یان لابردووه.
روحانی رونیشیكردووه‌ته‌وه كه هه‌ندێك له‌و بڕوایه‌دابوون كه ده‌توانن رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه بخه‌نه ناو ئاگره‌وه و بیسوتێنن، به‌ڵام پێیان نه‌كرا، هه‌ربۆیه به‌وته‌ی ناوبراو ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهاتووه، به‌رهه‌می سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌تی، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا بوو كه ئێران وه‌ك مه‌ترسی بۆسه‌ر ئاشتی و ئاسایشی جیهان ته‌ماشا ده‌كرا، كه‌چی ئێستا ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌ڵێت ده‌بێت هاوكاری له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌بێت.
پێشتریش عه‌لی خامنه‌ئی، رابه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی له ئێران رایگه‌یاندبووه كه له‌وكاته‌دا كه گه‌لی ئێران رۆڵی خۆی له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بینی و حكومه‌تیش خزمه‌تكار بووه، ئیسرائیلی و توندڕه‌وه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یانوت تاران له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌دا لایه‌نی به‌رامبه‌ری چه‌واشه‌كردووه، به‌ڵام بیری ئه‌وه‌یان نییه كه ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تاوه رایگه‌یاندبوو ده‌بێت هه‌مووان له‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌دا براوه بن.
PM:01:58:25/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 4165
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت