رۆژانه 10 ده‌ستدرێژی ده‌كرێته‌سه‌ر په‌نابه‌رانی ئه‌ڵمانیا
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ئاشكرایكرد كه له ساڵی رابردوودا زیاتر له سێ هه‌زار و 500 ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌سه‌ر په‌نابه‌ره نایاساییه‌كانی ئه‌و وڵاته.
میدیاكانی ئه‌ڵمانیا به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان بڵاویانكرده‌وه، رۆژانه نزیكه‌ی 10 ده‌ستدرێژی ده‌كرێته‌سه‌ر په‌نابه‌ران و زیاتر له 550 له‌و په‌نابه‌رانه‌ش كه 43یان منداڵن، زیانی جه‌سته‌یی جۆراوجۆریان له ئه‌نجامی ئه‌و ده‌ستدرێژییه پێگه‌یشتووه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، تێكڕای ده‌ستدرێژییه‌كانی سه‌ر په‌نابه‌رانی ئه‌ڵمانیا له ساڵی رابردوودا به زیاترله سێ هه‌زار و 500 جۆری جیاوازی ده‌ستدرێژی مه‌زه‌نده كراوه و په‌نابه‌رانیش نزیكه‌ی هه‌زار بنكه‌ی داڵده‌دانی تایبه‌ت به نیشته‌جێكردنی ئاواره‌كانیان كردووه‌ته ئامانج.
به‌هۆی قه‌یرانی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا و داگیركردنی روبه‌ڕێكی فراوان له خاكی عیراق و سوریا له‌لایه‌ن رێكخراوی داعشه‌وه، كۆچی خه‌ڵكی ئه‌و دوو وڵاته له توركیاوه به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ستپێكرد و ئه‌ڵمانیاش یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌وروپایی بوو كه ده‌رگای بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه كرده‌وه.
PM:06:27:26/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 2855
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت