گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تێكشكانی ئۆتۆمبیله‌كانی داعش بڵاوده‌كرێته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق گرته‌یه‌كی نوێی تێكشكاندنی ئۆتۆمبیل و كه‌لوپه‌له‌ سه‌ربازییه‌كانی رێكخراوی داعشی بڵاوكرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك گرته‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ له‌ میحوه‌ری خۆرئاوای شاری ته‌له‌عفه‌ر له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عیراقه‌وه‌ گورزی كارگه‌ریان لێ وه‌شێندراوه‌.

گورزه‌ ئاسمانییه‌كه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عیراق له‌كاتێكدا بووه‌ كه‌ چه‌كدارانی داعش ویستویانه‌ ئه‌و گه‌مارۆیه‌ بشكێنن كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق و حه‌شدی شه‌عبی له‌و میحوه‌ره‌ خستویه‌ته‌ سه‌ر چه‌كداه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ له‌و گورزه‌ ئاسمانییه‌ی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عیراق زیانی گیانی و ماددی به‌ر رێكخراوی داعش كه‌وتووه‌.



PM:08:03:26/02/2017


ئه‌م بابه‌ته 3427 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو