دیكتاتۆره بچوكه‌كه پێنج ئه‌فسه‌ری گولـله‌باران كرد
وێستگه نیوزـ
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكور پێنج گه‌وره ئه‌فسه‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی وڵاته‌كه‌ی به چه‌كی دژه فڕۆكه گولـله‌باران كرد.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی
usatoday به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی یۆنهاب-ی كۆریای باشور بڵاوكردووه‌ته‌وه كه گولـله‌بارانكردنی ئه‌و پێنج گه‌وره ئه‌فسه‌ره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ی شوباتی 2017 بووه و تۆمه‌تباركراون به داڕشتنی راپۆرتی درۆ، ئه‌مه‌ش دیكتاتۆره‌كه‌ی كۆریای باكوری زۆر توڕه كردووه و فه‌رمانی بۆ كوشتن‌یان ده‌ركردووه.
لی شیئول وو، په‌رله‌مانتاری كۆریای باشور هه‌واڵه‌كه‌ی راگه‌یاندووه و ئاشكرایكردووه كه راپۆرته چه‌واشه‌كار و بێ بنه‌ماكان وای له كیم جۆنگ ئون كردووه ئه‌و پێنج ئه‌فسه‌ره به چه‌كی دژه فڕۆكه گولـله‌باران بكات.
ئاشکراشیکردووە کە ئەو پێنج ئەفسەرە گه‌وره یاریده‌ده‌ری كیم وون هۆنگ-ی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی كۆریای باكور بوون كه به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی قۆرغكردنی پۆسته‌كه‌ی و تێوه‌گلان له دۆسیه‌ی ئه‌شكه‌نده‌دان له کارەکەی دوورخراوەتەوە.
PM:09:48:27/02/2017
ئه‌م بابه‌ته 3081
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت