راپـۆرتی وەزارەتی بەرگری بۆ شەڕی داعش گەیشتە کۆشکی سـپی
وێستگه نیوزـ
راپـۆرتی پـلانەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بۆ پهلهكردن لە شەڕی دژی داعش گەیشتە کۆشـکی سـپی و چاوەڕوان دەکرێت دۆناڵد ترهمپ بڕیار بدات کام لەو پـلانانە پەسەند دەکات.
کاربەدەسـتێـک کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، به ئاژانسی فڕانس پـرێسی راگەیاند: کۆشـکی سـپی بە هەڵسەنگاندن بۆ ئهو راسپاردانه دهكات كه لە لایەن وەزارەتی بەرگریـیەوە پـێشکەش کراوە.
دۆناڵد ترهمپ لەكاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنیدا ئەگەر بوو به سەرۆک، ئەوا پهله دهكات لە شەڕی لە ناوبردنی داعش لە عیراق و سوریا.
لە 28 ی مانگی كانونی دووهم، واتە داوی هەشت ڕۆژ لە دەسـتبەکاربوونی وەک سەرۆک، ترهمپ فەرمانی بە وەزارەتی بەرگری کرد لە ماوەی 30 رۆژدا ڕاپـۆرتێـکی بۆ ئامادەبکەن و تیایدا پـێشنیارەکانی خۆیان بۆ چۆنیەتی پهلهكردن لە شەڕی دژی داعش بخەنەڕوو.
پـێنجشەممەی ڕابردووش جەنەڕاڵ جۆزێف دەنفۆرد، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمەریکا لە کۆڕێـکدا لە ئنستتیوتی برۆکنگز لە واشنتنی پایتەخت وتی: وەزارەتی بەرگری لەگەڵ هەردوو وەزارەتی دەرەوە و دارایی و دەزگا هەواڵگریـیەکان چەند پـلانێـکیان بۆ ئەم مەبەستە ئامادەکردووە تا دۆناڵد ترهمپ بڕیار بدات كامیان پەسەند بکات، وتیشی پـلانەکانیان بۆ شەڕی داعش لە سوریا سهربازی و سیاسیـن.
AM:12:02:28/02/2017
ئهم بابهته 1973
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت