ئاسایش سزادانی‌ پێنج كه‌سی‌ راگه‌یاند


وێستگه‌ نیوز -
 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی‌ رایگه‌یاند كه‌ دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی به‌تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر پێنج  كه‌سی‌ سزا دا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست وێستگه‌ نیوز كه‌وتووه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی‌ رایگه‌یاند كه‌ "به‌مه‌به‌ستی بنبڕكردن و رێگرتن له‌ هێنان و بازرگانی كردن به‌هه‌موو جۆره‌ مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ره‌وه‌، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان له‌ناو شاری سلێمانی به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (14) ی مخدرات، له‌ڕۆژانی (14/6/2016) و (3/10/2016 ) دوو كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "دوای گه‌ڵاڵه‌بوونی دۆسیه‌كانیان و هه‌واڵه‌كردنیان بۆ دادگا، له‌ ڕۆژی ( 28/2/2017 ) له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانیه‌وه‌ سزادران  به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

1-    تاوانبار ( د ، ك ، ا ) له‌دایكبوی ساڵی (1994 ) عیراق ، پیشه‌ی كاسب، ڕه‌گه‌ز نێر ، به‌تاوانی به‌كارهێنانی  مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی (8)مانگ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار .

2-    تاوانبار ( ز ، ا ، ح ) له‌دایكبوی ساڵی (1988) عیراق، پیشه‌ی كاسب، ره‌گه‌ز نێر، به‌تاوانی به‌كارهێنانی  مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی (1)ساڵ ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار .

هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ تردا رایگه‌یاند كه‌ "هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان له‌به‌رواری‌ ( 16/6/2016 تا ڕۆژی 19/6/2016) له‌ناو شار و شارۆچكه‌كانی سه‌ربه‌ پارێزگای سلێمانی به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی (14)ی مخدرات، سێ كه‌س ده‌ستگیر بكه‌ن و دوای گه‌ڵاڵه‌بوونی دۆسیه‌كانیان و هه‌واڵه‌كردنیان بۆ دادگا، له‌ ڕۆژی ( 21/2/2017 ) له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی/2 ، سزادران  به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

1-    تاوانبار ( م ، خ ، س ) له‌دایكبوی ساڵی (1988) كورد، ره‌گه‌ز نێر، پیشه‌ی كاسب، به‌تاوانی به‌كارهێنانی  مه‌وادی هۆشبه‌ر، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی (3)ساڵ ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار .

2-    تاوانبار ( ب ، ا ، ح ) له‌دایكبوی ساڵی (1984) ، پیشه‌ی كاسب ، ره‌گه‌ز نێر، به‌تاوانی به‌كارهێنانی  مه‌وادی هۆشبه‌ر، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی (6) ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

3-    تاوانبار (ف، ا، ع) له‌دایكبوی ساڵی (1985 ) كورد، پیشه‌ی كاسب، ره‌گه‌ز نێر، به‌تاوانی به‌كارهێنانی  مه‌وادی هۆشبه‌ر، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی (6) ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.


PM:03:31:28/02/2017


ئه‌م بابه‌ته 1438 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت