هاوڵاتییه‌ك سمێڵی زیاتر له دوو مه‌ترو نیوه
وێستگه نیوز ـ
نه‌جاتی چه‌لیك، كه هاوڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 80 ساڵه و له شاری چانكری ده‌ژی، ماوه‌ی 47 ساڵه تاڵه‌كانی سمێڵی نه‌تاشیووه و درێژی تاڵه‌كانی سمێڵی گه‌یشتووه‌ته دوو مه‌تر و 60 سانتیمه‌تر.
چه‌لیك له ساڵی 1970ه‌وه تاڵه‌كانی سمێڵی نه‌تاشیووه و تا دێت تاڵه‌كانی سمێڵی درێژتر ده‌بن، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی كۆسپه‌كانی به‌رده‌می حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بڕیاری به‌ستنی تاڵه‌كانی سمێڵی ده‌دات.
ئێستا كه درێژی تاڵه‌كانی سمێڵی گه‌یشتووه‌ته دوو مه‌تر و 60 سانتیمه‌تر، كه به‌یانیان له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت سه‌ره‌تا به رێكخستنی سمێڵییه‌وه سه‌رقاڵ ده‌بێت.
چه‌لیك بۆ ئه‌نادۆڵ وتی: "له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه‌س هێنده‌ی من تاڵه‌كانی سمێڵی دریژ نین. كێ سمێڵی درێژتره با بێته به‌رامبه‌رم.
وتیشی: "47 ساڵ هه‌ر به زار خۆشه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ده‌بێته ركابه‌رم با بفه‌رمووێت".
چه‌لیك ئاماژه‌ی به‌وه دا كه :له شاره گه‌وره‌كان خه‌ڵك به تایبه‌تی گه‌نجان وێنه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌گرن، ئه‌ویش دڵیان ناشكێنێت و وێنه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌گرێت.
PM:02:46:24/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 8596
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت