وته‌بێژی سه‌در: ئه‌و لایه‌نانه ده‌ناسین كه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له رابه‌ری ره‌وته‌كه‌مان ده‌كه‌ن
وێستگه نیوزـ
وته‌بێژی موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند كه ده‌زانن چ كه‌س و لایه‌نێك هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له رابه‌ری ره‌وته‌كه‌یان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ی ئازاری 2017، پێگه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی ره‌وتی سه‌در له‌زار جه‌عفه‌ر موسه‌وی، وته‌بێژی ره‌وته‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه كه موقته‌دا سه‌رد "سه‌ركرده‌یه‌كی عیراقییه و به‌یداخی چاكسازیی هه‌ڵگرتووه و به‌ڕووی ئه‌و گه‌نده‌ڵ و فاشیلانه‌دا وه‌ستاوه كه وڵاتیان له قه‌یراندا نغرۆ كردووه."
موسه‌وی رایگه‌یاندووه كه هه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته وای له هه‌لپه‌رسته‌كان له دۆخی ئێستا كردووه هه‌ڕه‌شه له كوشتنی موقته‌دا سه‌در بكه‌ن كه ده‌یه‌وێت چاكسازی سیاسی بكات و گه‌نده‌ڵی له سه‌رجه‌م جومگه‌كانی ده‌وڵه‌ت نه‌هێڵێت، ئه‌وه‌ش له‌رێگه‌ی گۆڕینی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه.
وته‌بێژه‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در ئاشكراشیكرد كه ئاگاداری ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ن له چه‌ند لایه‌نێكی ناوخۆ و ده‌ره‌كیییه‌وه بۆ كوشتنی رابه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌رچووه و ده‌شزانن كێن ئەوانەی ده‌یه‌وێت وڵات به‌ره‌و هه‌ڵدێر ببەن.
موسه‌وی جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه كه خۆپیشاندانه‌كان درێژه‌یان ده‌بێت تا ده‌گه‌ن به داوا ره‌واكانیان بۆ كۆتایی هێنان تا چاكسازیی سه‌رتاسه‌ی دێته‌دی و دێت و ئیداره‌ی شكستخواردوو هه‌ره‌س ده‌هێنێ و ئه‌وه‌ی ده‌كرێـ چاكسازیی تێدا بكرێت و دواجار نه‌هامه‌تیی گه‌لانی عیراق كۆتایی بێت.
رۆژی هه‌ینی موقته‌دا سه‌در له وتارێكدا بۆ خۆپیشانده‌ران رایگه‌یاند كه هه‌وڵێك له ئارادایه بۆ كوشتن و له‌ناوبردنی، ئه‌مڕۆش سه‌دان لایه‌نگری ره‌وتی سه‌در له به‌رده‌م ماڵی موقته‌دا كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه به‌پێی وتاره‌كه بۆ كوشتنی سه‌در له ئارادایه.
PM:05:11:25/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 3221
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت