ده‌ستدرێژی سێكسی كرده سه‌ر هاورێكه‌ی و دادوه‌ر ئازادی كرد
وێستگه نیوز ـ
دادوه‌رێك له شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا هۆكاری بێتاوانی پیاوێكی ئاشكراكرد كه ده‌ستدرێژی سێكسی كردبووه سه‌ر ژنێك و كه‌یسه‌كه‌ی له‌و وڵاته هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی نایه‌وه.
ئاژانسی "سی ئێن ئێن "ی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه، دادوه‌ر بڕیارێكی بێ‌تاوان بوونی ده‌ركردوه له مانگی دووی رابردوو كه جێگه‌ی سه‌رسورمانه، به‌ڵام له رۆژی هه‌ینی رابردوودا ئه‌و هۆكاره‌ی ئاشكرا كردووه كه بۆ ئه‌و بڕیاره نامۆیه‌ی داوه.
دادوه‌ره‌كه ده‌ڵێت: "ژنه‌كه هاوڕێی ئه‌و كوڕه بووه كه ده‌ستدرێژی كردوه‌ته سه‌ری، هیچ هاوارێكی نه‌كردوه و هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژییه‌كه، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی وتوه به‌سه، كه وای له دادوه‌ره‌كه كردووه هۆكارێك بێت بۆ بێتاوانی كوڕه‌كه".
ئه‌م بڕیاره‌ی دادوه‌ره‌كه له‌ناوخۆی ئیتاڵیا توڕه‌بوونی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه، كه وای له ئه‌ندرۆ ئۆرلاندی وه‌زیری داد كردووه، سه‌رله‌نوێ لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه‌كه بكرێت.
PM:04:49:26/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 17097
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت