سه‌ماكارێك به‌رنامه‌ی ئاینی پێشكه‌ش ده‌كات
وێستگه نیوز –
بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی رێككه‌وتنی خانمه سه‌ماكار سه‌ما ئه‌لمه‌سری له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی ئاسمانی بۆ ئه‌وه‌ی له مانگی ره‌مه‌زانی داهاتوودا به‌رنامه‌یه‌كی ئاینی پێشكه‌ش بكات، نیگه‌رانی جه‌ماوه‌ری و ئه‌زهه‌ری له میسر لێكه‌وته‌وه.
سه‌ما ئه‌لمه‌سری خانمه سه‌ماكار هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ كه‌ناڵی عه‌ره‌بیه پشتڕاست كرده‌وه و رایگه‌یاند كه به‌مزووانه ورده‌كاری به‌رنامه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات و تیایدا میوانداری بانگخواز و پیاوانی ئاینی ده‌كات تا باس له مافه‌كانی دایك و باوك به‌سه‌ر نه‌وه‌كانیان و سزای ئه‌وانه‌ی رێز له دایك و باوكیان ناگرن، بكه‌ن.
سه‌ما دانی نا به‌وه‌ی كێشه‌یه‌ك هه‌یه له پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌كه‌دا، چونكه كه‌ناڵه‌كه ده‌یه‌وێت به باڵاپۆشی ده‌ربكه‌وێت و ناوبراویش ره‌تیده‌كاته‌وه چونكه باڵاپۆش نییه، به‌ڵام بیری له له‌چككردن كردووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ره‌تیكردووه‌ته‌وه له به‌رنامه‌كه‌دا باڵاپۆش بێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك "درۆزن" ده‌رنه‌كه‌وێت، ئاشكراشیكرد كه گرێبه‌ستی تایبه‌ت به به‌رنامه‌كه‌ی ئیمزا كردووه كه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی ده‌بێت.
سه‌ما ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و كه‌ناڵه‌ی به‌رنامه‌كه په‌خش ده‌كات یه‌كێكه له كه‌ناڵه ئاسمانییه به‌ناوبانگه‌كان له میسر و له ریزی پێشه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كه‌ناڵه‌كانی میسردایه، به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكات.
ئه‌م هه‌واڵه تووڕه‌یی چالاكوانان و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی لێكه‌وته‌وه و داوایان كرد وه‌ك سزایه‌ك به‌رامبه‌ر "بێڕێزیكردن به ئاین له‌ڕێی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌یه‌كی ئاینی له‌لایه‌ن سه‌ماكارێكه‌وه" له میسر كه وڵاتی ئه‌زهه‌ره، لێپرسینه‌وه له به‌رپرسانی كه‌ناڵه‌كه بكرێت و بایكۆتی به‌رنامه‌كانی بكرێت، چونكه پێیانوایه خراپه‌ی بۆ میسر و ئه‌زهه‌ر ده‌بێت.
لای خۆیانه‌وه زانایانی ئه‌زهه‌ر داوایان كرد به‌رنامه‌كه رابگیرێت و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌زهه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره بێده‌نگ نابێت و داوا له ده‌سه‌ڵاتداران ده‌كات په‌خشكردنی به‌رنامه‌كه رابگیرێت و لێپرسینه‌وه له به‌رپرسانی كه‌ناڵه‌كه بكرێت.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه له كاتی راگه‌یاندنی په‌خشكردنی به‌رنامه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی، ئه‌زهه‌ر وه‌ڵامی ره‌سمی ده‌بێت.
سه‌رچاوه: ئه‌لعه‌ره‌بیه
PM:11:44:26/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 18879
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت