په‌رله‌مانتارێكی توركمان: هه‌ولێر توركمانییه‌ و كورد داگیری كردووه‌


وێستگه‌ نیوزـ

پەرلەمانتارێكی پێشوی عیراق لە پێکهاتەی تورکمان ڕایگەیاند، هەولێر شارێکی تورکمانیە و کورد داگیریان کردووە، ئەویش بە گوێرەی ئەو مێژوو و پەیماننامانەی کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەرچووە.

 لە میانی بەرنامەی ئاراستەکانی ئێن ئاڕ تی عەرەبیدا فەوزی ئەکرەم ترز په‌رله‌مانتاری پێشووی پێكهاته‌ی توركمان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق سەبارەت بە شاری هەولێر و بوونی پێکهاتەی تورکمان لەو شارە، ئاماژەی بەوەکرد: "کورد ناوچە تورکمانییەکانی داگیرکردووە، بە گوێرەی مێژوو و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان هەولێر شارێکی تورکمانییە."

سه‌باره‌ت به‌ پرسی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركوك ترزی وتی: تورکمان دانیشتوانی بنەڕەتی شاری کەرکوکن، بۆیە بە گوێرەی دەستورنابێت ئەو شارە لەلایەن یەک پێکهاتەوە بەڕێوەببرێت، راشیگەیاند: "تورکمانەکان مافی خۆیانە ئاڵای خۆیان لە کەرکوک هەڵبکەن وەک کورد، بە هەمان شێوە مافی کلدان و ئاشورییەکانیشە ئاڵای خۆیان لەشارەکە هەڵبکەن".

سەرسوڕمانی خۆشی نیشاندا لە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە ئێستادا و پێی وایە ئەو کارە بۆ پروپاگەندەی هەڵبژاردنە، بە مەبەستی سۆزی شەقامی کوردی لە شاری کەرکوک.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر محەمەد شەمعان ئاغا ئۆغلۆ، لێپرسراوی ڕێکخستنەکانی بەرەی تورکمانی عیراقی لقی کەرکوک رایگەیاندبوو، پێویستە ئاڵای تورکمانەکان لەسەر سه‌رجه‌م بینا و دامەزراوە حکومییەکانی شاری کەرکوک هەڵبکرێت، ئەگەر هاتوو بابەتی هەڵکردنی ئاڵای کورد بووە واقیع.

لە 14ی ئازاری 2017 دا نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک، بە نوسراوێک کە بە فەرمی ئاراستەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی کرد، داوایکردووە ئاڵای کوردستان لە پاڵ ئاڵای عیراق لە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکانی پارێزگاکە هەڵبکەن.

اسمع تصريح النائب التركماني ترزي لبرنامج #اتجاهات بأن اربيل تركمانية والكرد محتلون تابعونا على التردد التالي 12521 v نايل سات.. معدل الترميز 27500 www.nrttv.com/AR

Posted by ‎NRT عربیة‎ on Saturday, March 25, 2017


PM:05:49:27/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 7861 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت