عیماد ئه‌حمه‌د و ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رپه‌رشتی گۆڕانكارییه‌كانی یه‌كێتی ده‌كه‌ن
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، عیماد ئه‌حمه‌د و ئه‌رسه‌لان بایز، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی ده‌ستنیشان كردووه بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی گۆڕانكارییه‌كان و بڕیار وایه به‌منزیكانه ده‌ستبه‌كاربن.
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند: له‌دوایین كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی‌دا كه له‌م مانگه‌دا سازكرا، بڕیاردراوه عیماد ئه‌حمه‌د و ئه‌رسه‌لان بایز، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی سه‌رپه‌رشتی گۆڕانكارییه‌كان بكه‌ن، ئاشكراشیكرد كه "گۆڕانكارییه‌كان دوو جۆرن، ئه‌وانه‌ی حزب زیاتر جێگۆڕكێ ده‌بن و بیرۆكه‌یه‌كیش هه‌یه بۆ نموونه ئه‌و به‌رپرسانه‌ی چوار ساڵ زیاتره له پۆستێكدان گۆڕانكارییان تێدا بكرێت، به‌ڵام پۆسته حكومییه‌كان پڕكردنه‌وه‌ن".
سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پێشنیازی به‌رپرسه‌كان بۆ پۆسته‌كان ده‌كه‌ن و دواتر پێشنیازه‌كان پێشكه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌كرێنه‌وه و ئه‌وانیش دوای تاوتوێكردن، ده‌یگه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ بڕیاردانی كۆتایی.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌عدی پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ی بۆ وێستگه نیوز پشتڕاستكرده‌وه و وتی "به‌ڵێ ئه‌وان بۆ سه‌رپه‌رشتی گۆڕانكارییه‌كان ده‌ستنیشانكراون، به‌ڵام بۆ كاتی ده‌ستبه‌كاربوونیان نازانم، ده‌توانن له خۆیان بپرسن".
وێستگه نیوز بۆ ئه‌و مه‌به‌سته په‌یوه‌ندی به عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه.
PM:08:59:27/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 19425
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت