یه‌كێتی و گۆڕان و یه‌كگرتوو پێیانباشه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتی خۆیدا بكرێت
وێستگه نیوز- پشتیوان جه‌مال
یه‌كێتی نیشتمانی و كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی پێیانباشه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش به‌لایه‌وه گرنگه پێشتر په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه و به‌رپرسێكی یه‌كگرتووش داوا ده‌كات پێشتر دۆخی سیاسی ئارام بكرێته‌وه.
به‌پێی یاسا پێویسته رۆژی 6-11-2017 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، پێشتر به‌رپرسانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی كوردستان كه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ئه‌ستۆ ده‌گرن رایانگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بوودجه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌ربڕیوه.
زمناكۆ جه‌لال، رێكخه‌ری ژووری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند، ئه‌وان پێیان باشه له‌كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردن بكرێت و وتی "ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن مهكرهمهیهك نییه به هاوڵاتیان بدرێت، به‌ڵكو مافی هاوڵاتیانه كه چوار ساڵ جارێك نوێنه‌ری خۆی دیاری بكات".
ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌مساڵدا له‌كاتێكدایه كه به‌هۆی گرژییه‌كانی پارتی و گۆڕانه‌وه، نزیكه‌ی ساڵ و نیوێكه په‌رله‌مانی كوردستان په‌كخراوه، په‌یوه‌ست به‌و پرسه سه‌ركه‌وت سه‌رحه‌د، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ئاشكراكرد كه پێیان باشه هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا بكرێت.
ناوبراو وتی " بۆ ئه‌مساڵ له‌به‌ر ئه‌و قه‌یرانانه‌ی هه‌ن تاڕاده‌یه‌ك ئه‌سته‌مه، به‌تایبه‌تیش بۆ یاسای هه‌ڵبژاردن كه پێویستی به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه، ئه‌مه جگه‌له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی لایه‌نه‌كان".
به‌بۆچوونی بارزان ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیش، جگه له‌وه‌ی پێیانباشه له‌كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردن بكرێت، وتی "به‌و مه‌رجه‌ی دۆخی سیاسی كوردستان ئاسایی بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له كه‌شێكی ئاسایی‌دا هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه بچێت".
بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ش، زمناكۆ جه‌لال رێكخه‌ری ژووری هه‌ڵبژاردنی گۆڕان وتی "ئه‌گه‌ر بۆ قۆناغی ئێستا بێت هه‌رسێكیان به یه‌كه‌وه گۆڕانكارییان تێدا بكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ دوای هه‌ڵبژاردن بێت پێویسته به‌پێی به‌ركه‌وته‌كانی هه‌ڵبژاردن بێت و هاوسه‌نگیش له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا بۆ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه له‌به‌رچاو بگیرێت".
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سه‌ركه‌وت سه‌رحه‌د رونیكرده‌وه كه پێش هه‌ڵبژاردن ده‌بێت په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه و دواتر گۆڕانكاری سه‌رۆكایه‌تییه‌كانیش بكرێن، بۆ دوای هه‌ڵبژاردنیش به‌پێی بهركهوتهكان یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
پێشتر عارف روشدی، راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ری فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی راگەیاندبوو: پارتی سوره لەسەر جێبەجێكردنی پەیامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی و چاوەڕوانی لایەنەكانی دیكەیە بۆ ئەوەی پێكەوە دابنیشن و بگەنە ئەنجامێكی ئەرێنی، لەگەڵ ئەوەی هەرشتێك لە بەرژەوەندیی گەلی كورددا بێت، پارتی ئامادەیە بیكات، ئامادەشە کە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بکرێت.
PM:11:02:27/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 13253
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت