پێویسته ئه‌م شتانه له سوپه‌رماركێت نه‌كڕیت
وێستگه نیوز –
كاتێك مرۆڤ ده‌چێته سوپه‌رماركێتێك هه‌وڵ ده‌دات هه‌موو پێداویستییه‌كانی بكرێت، بێ ئاگا له‌وه‌ی هه‌ندێك شت هه‌ن كه ده‌كرێت له شوێنێكی تر بیانكڕێت و هێنده خه‌رجی له‌سه‌ر نه‌كه‌وێت.
ئه‌ندریا وروش شاره‌زای بواری پاشه‌كه‌وتكردن رایگه‌یاند كه كڕینی هه‌ندێك شتومه‌ك له سوپه‌ر ماركێت ره‌نگه خه‌رجییه‌كی زیاده به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 100 له‌سه‌ر به‌كاربه‌ر بكه‌وێت.
یه‌كه‌م شت كه ئه‌و شاره‌زایه ئامۆژگاری ده‌كات كه له سوپه‌ر ماركێت نه‌كڕدرێت سه‌وزه و میوه‌ی ئاماده‌یه و رایگه‌یاند كاتێك ده‌یبینیت جوان و سه‌رنجڕاكێشه، ده‌بێت بیر له‌وه بكه‌یته‌وه كه بڕێكی زۆر پاره‌ت له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت، بۆیه زه‌ره‌ر ناكه‌یت گه‌ر سه‌وزه وه‌ك خۆی بكڕیت و بۆ خۆت پاكی بكه‌یت و به‌وشێوه‌یه نزیكه‌ی سه‌دا 40ی تێچووت بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هه‌مان زانیاریش به‌سه‌ر هه‌مبه‌رگردا جێبه‌جێ ده‌بێت، گه‌ر به‌كاربه‌ر خۆی گۆشت بكڕێت و له ماڵه‌وه ئاماده‌ی بكات له بری ئه‌وه‌ی به ئاماده‌یی بیكڕێت، سه‌دا 60 بۆ 300ی تێچووه‌كه‌ت بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و شاره‌زایه رێنمایی ده‌كات كه داوده‌رمانی چێشت و به‌هارات له فرۆشگاكانی خوارده‌مه‌نی سروشتی بكڕدرێت له بری سوپه‌رماركێت و ده‌ڵێت: "سه‌دا سه‌د به‌هاكه‌ی كه‌متر ده‌كه‌وێت".
ئه‌ندریا وروش رایگه‌یاند كه بابه‌تی جوانكاری و بۆن له سوپه‌رماركێت نه‌كڕدرێت و له فرۆشگا تایبه‌ته‌كانی ئه‌و به‌رهه‌مانه له شه‌قامه‌كان بكڕدرێت و روونیكرده‌وه كه به‌و شێوه‌یه سه‌دا 30ی نرخه‌كانیان پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.
به‌وپێیه‌ی زۆركات باتری له نزیك كاشه‌ره‌كه‌وه داده‌نرێت كه شوێنێكه تیایدا كه‌مجار به‌كاربه‌ر بیر له پاشه‌وكه‌وتكردن بكاته‌وه، ئه‌و شاره‌زایه ئامۆژگاری ده‌دات كه باتری له سوپه‌رماركێت نه‌كڕدرێت، چونكه زۆربه‌ی كات نرخه‌كه‌ی دووقاتی نرخی راسته‌قینه‌یه‌تی.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
PM:07:04:28/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 9401
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت