عادل موراد: ناكرێت هه‌موو پۆسته هه‌ستیاره‌كان له‌ده‌ستی یه‌ك حزبدا بن و تاكڕه‌وانه‌ش په‌رله‌مان له كار بخات
وێستگه نیوز –
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند كه ناكرێت هه‌موو پۆسته هه‌ستیاره‌كان له‌ده‌ستی یه‌ك حزبدا بن و تاكڕه‌وانه‌ش په‌رله‌مان له كار بخات.
ماڵپه‌ڕی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه "ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌ن پێشوازی له هه‌ردوو سیاسه‌تمه‌داری عه‌ره‌بی (مه‌جید عه‌لی ئه‌لسه‌عد، تالب محه‌مه‌د) ئه‌ندامانی ره‌وتی دیموكراتی عه‌ره‌بی كرد، له دیدارێكدا كه هه‌ریه‌كه له (مامۆستا ئیبراهیم جه‌لال و ئاسۆی شێخ نوری و جوتیار نوری) ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و سفه‌وت جه‌باری كادیری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی ئاماده‌یی بوون، پاش به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوان، عادل موراد تیشكی خسته سه‌ر په‌یوه‌ندییه مێژوییه‌كانی یه‌كێتی و هێز و لایه‌نه دیموكرات و نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه‌كان كه هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بونیادی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌بوو".
عادل موڕاد وتی: "حزب و لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كان شانبه‌شانی هێزه كوردیه‌كان خه‌باتیان كردوه له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو بۆ روخاندنی دیكاتۆریه‌ت و به‌دیهێنانی دیموكراسی و یه‌كسانی بۆ گه‌لانی عێراق و گه‌لی كورد به تایبه‌تی".
عادل موراد باسی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێاقی كرد كه رووبه‌روی چه‌ندین قه‌یران و كێشه و گیروگرفتی دارایی و ئابووری بووه‌ته‌وه كه بوه‌ته بارێكی قورس له‌سه‌ر شانی هاوڵاتیان، به پێویستی زانی لایه‌نه سیاسیه‌كان پێش هه‌موو پرسێكی تر هه‌وڵ كوششه‌كانیان له پێناو نه‌هێشتنی بێ متمانه‌ی چڕتر بكه‌نه‌وه و ده‌رفه‌تێك بڕه‌خسێندرێت بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆی جدی و ئاسایكردنه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌رێم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان.
وتیشی: "له هیچ وڵاتێكی دنیا نمونه‌ی له‌م جۆره نابینی كه تاكه حزبێك هه‌موو پۆسته هه‌ستیاره‌كانی وڵاتی به‌ده‌سته‌وه بێ و تاك ڕه‌وانه په‌رله‌مان له كار بخات".
عادل موڕاد ئاشكراشیكرد كه "سه‌ره‌ڕای تێروانین و بۆچونه جیاوازه‌كانی حزبه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر پرسه‌كان، یه‌كێتی پابه‌نده به پره‌نسیپه نه‌ته‌وه‌ی و نیشتیمانیه‌كانی و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا نادات جارێكی تر شه‌ڕی براكوژی له‌ژێر هه‌ر پاساوێكدا هه‌ڵبداته‌وه".
داواشیكرد په‌یوه‌ندی كورد و عه‌ره‌ب و پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌تایبه‌تی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه عیراقیه‌كان پته‌وتر بكرێت، وتیشی: "یه‌كێتی به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر شانه به‌وپێیه‌ی هه‌موو كه‌سایه‌تی و پارت و لایه‌نه عه‌ره‌بیه‌كان ئومێدیان به یه‌كێتیه كه به‌ر له‌وه بگرین كه‌لێنی زیاتر له نێوانماندا رونه‌دات".
له‌به‌شێكیتری قسه‌كانیدا عادل موراد ئاماژی بۆئه‌وه‌شكرد كه "نه‌خۆشكه‌وتنی مام جه‌لال كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و حزبه عیراقییه‌كان و هه‌رێم و به‌غدا كردووه".
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه وه‌فدی میوان پاش هه‌واڵ پرسینی ته‌ندروستی مام جه‌لال هیوای له‌ش ساغی و ته‌ندروستییان بۆ مام جه‌لال و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ مه‌یدانی سیاسه‌ت خواست، به رۆڵه حه‌كیمیه‌كانی خۆی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكات.
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیاندا به‌گرنگیه‌وه باسی رۆڵ و ئه‌ركی یه‌كێتیان كرد له‌م كاته‌دا كه عیراق به چه‌ندین قه‌یرانی گه‌وه‌ره ده‌ناڵێنێت و به پێویستیشیان زانی یه‌كێتی گرنگی زیاتر بدات به نوێنه‌رایه‌تی خۆی له به‌غدا و رۆڵی كاریگه‌رتر و كارا بگێرێت له توند و تۆڵكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
PM:09:25:28/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 8522
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت