ئەمڕۆ لە خۆپیشاندانەکەی لایەنگرانی بەرەی تورکمانی لە کەرکوک دژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو.
بەپێی زانیارییەکان سەرەتای گرژیەکە لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە خۆپیشاندەران بەردیان لە ئۆتۆمبێلی بەرپرسێک داوە کە ویستوویەتی بچێتە نێو پارێزگای کەرکووک و خۆپیشاندەرێکیش بریدار بووە.
ههروهك خۆپیشاندەران پێش دەرگای چوونەژوورەوەی بینای پارێزگای کەرکوکیان گرتووە و بە دروشمی "بژی سەرکەوتن بۆ تورکمان و نا بۆ داگیرکاری و دیکتاتۆری" بەردەوامن لە خۆپیشاندان".
خۆپیشاندەران رێگای بەغدا – کەرکویان گرتووە و دەیانەوێت بچنە ناوی بینای پارێزگاوە بەڵام، هێزە ئەمنییەکان رێگەیان پێنادەن.
هاوکات خۆپیشاندەران داوا دەکەن ئاڵای کوردستان دابگیرێت بۆ ئەوەی ناکۆکی و دووبەرەکی لەنێوان نەتەوەکاندا دروستنەبێت.
AM:11:38:29/03/2017
ئهم بابهته 4197
جار خوێنراوهتهوه