له سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌ر بڕێكی زۆر لیمۆدا ده‌گیرێت
وێستگه نیوز -
لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر بڕێكی زۆر لیمۆی خراپبوودا كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیاز بووه له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانیدا ساخی بكاته‌وه.
گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 29.3.2017 له كاتی پشكنین و به‌دواداچونه‌كانیاندا له‌ناوبازاڕی شاری سلێمانی ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر بڕی "500 كیلۆگرام" لیمۆدا كه كه‌ڕووی كردووه و به‌هیچ جۆرێك گونجاو نه‌بووه بۆ خواردن.
گۆران قادر وتی: "خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه پاش ئه‌وه‌ی كه به ماده‌ی پاككه‌ره‌وه پاكی ده‌كاته‌وه دواتر له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانیدا ساخی بكاته‌وه".
وتیشی: "به‌رله‌وه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌و كاره بكات لیژنه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر لیمۆكه‌دا گرتووه و پاش ئه‌وه هه‌مووی له‌ناوبرا".
سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاشكراشیكرد كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ش خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی سزایی یاسایی ده‌كرێته‌وه.
PM:06:02:29/03/2017
ئه‌م بابه‌ته 11139
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت